5/3/2017 09:04 AM

لیڤەرپوڵ لە ئەرسیناڵی بردەوەو مان یونایتدیش دوو خاڵی لە دەستدا

یانەی لیڤەرپوڵ بە بردنەوە لە یانەی ئەرسیناڵ سێ خاڵی ئەم هەفتەیەی بەدەست هێنا كە تارادەیەك زۆر قورس نەبوو بۆی.

لەویارییەدا كە ئەرسیناڵ یانەی میوان بوو و لیڤەرپوڵ لەنێو یاریگای ئەنفێڵدا یاری دەكرد توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنێت.

گۆڵەكانی یارییەكە فێرمینهۆ و سادۆ مانی و جیرمینهۆ بۆ لیڤەرپوڵیان تۆمار كرد وەتاكە گۆڵی ئەرسیناڵ  دانی ویلباك تۆماری كرد.

بەوبرنەوەی لە ئەرسیناڵ لیڤەرپوڵ  خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 52 خال َو لە پلەی سێیەمدایەو ئەرسیناڵیش بە 50 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.

لە یارییەكی تردا یانەی مانچستەر یوناتید نەیتوانی سود لە دۆرانی ئەرسینال َوەربگرێت ولبە گۆڵێك لەگەڵ یانەی پۆتسمۆس یەكسان بوون كە بەو تاكە خاڵە بەدەستی هێنا خاڵەكانی بووە 49 خاڵ و لە پلەی شەشەمدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved