5/3/2017 09:17 AM

لە ئیتاڵیا رۆما بە ناپۆلی دۆراو ئەمرۆش چەند یارییەك ئەنجام دەدرێت

لە خولی پلەیەكی ئیتاڵیاداو لە یارییەكانی هەفتەی 27 دا یانەی ناپۆلی لە رۆمای بردەوەو خۆی لە پلەی دووەم نزیك كردەوە.


ناپۆلی بەدوو گۆڵی یاریزان دینیس میرتینس لە رۆمای پایتەختی بردەوەو خۆی لە پلەی دووەمی خولەكە نزیك كردەوە كە رۆما بە دوو خاڵ لە پێشیەوەیەتی ,تاكە گۆڵی رۆما كیفن سترۆت مان تۆماری كرد.


بەوبردنەوەیە ناپۆلی بە 57 خاڵ لە پلەی سێیەمدایەو رۆماش بە 59 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە ,لە یارییەكی تردا میلان توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی جیڤۆ ڤیرۆنا بباتەوەو هاتەپلەی پێنحەم .


بریارە ئەمرۆ بەكاتی كوردستان ئەم یارییانەش ئەنجام بدرێت:
ئەنتەر میلان –كالیاری 5:00
یۆڤانتۆس-ئۆدەنێزی  5:00
لازیۆ-بلۆگنا 10:45 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved