به‌گشتی له كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا زۆرن ئه‌و بۆچوون و چه‌مكانه‌ی سه‌رله‌نوێ پێویستییان به پیاچونه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی جۆربه‌جۆرو تازه‌كردنه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ پیاچوونه‌وه هه‌یه. پرۆسه‌ی چوونه نێو هاوسه‌رگیری وه‌ك یه‌كێك له قۆناغه گرنگ و نوێكان له ژیانی مرۆڤه‌كاندا یه‌كێكه له‌و قۆناغانه‌ی مرۆڤه‌كان به‌هۆیه‌وه روبه‌ڕووی چه‌ندین لێكدانه‌وه‌و بۆچوون و هه‌ڵوێست و وشه‌ی جیاجیا ده‌بنه‌وه، به شێوه‌یه‌ك زۆرجار شتێك نامێنێته‌وه بۆ خۆشی و چێژوه‌رگرتن له خودی پرۆسه‌كه یان ئاخاوتن له‌سه‌ر لایه‌نه باشه‌و خۆشه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌و له‌هه‌مانكاتدا له ده‌سه‌ڵاتی دوو مرۆڤه مه‌به‌ستداره‌كه ده‌رده‌چێت، هێنده‌ی ئاڵۆزبوون و گرفت و ترس لێده‌بێته‌وه‌و ده‌رئه‌نجام شڵه‌ژان و نائارامی و بێزاربوونی بۆ مرۆڤه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. له كۆمه‌ڵی كوردیدا زۆرێك له ره‌گه‌زه‌كان له‌و قۆناغه‌دا گوێبیستی دوو وشه‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بونه‌ته‌وه. هه‌ردوو ووشه‌ی (خۆت به‌ده‌سته‌وه مه‌ده، سه‌ربه‌رزمان بكه) نموونه‌ی ئه‌و راستییه‌ن كاتێك وه‌ك ئامۆژگاری له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌وه یه‌كه‌میان خراوه‌ته پاڵ پیاو و دووه‌میان گوێی ژنانی پێ زرنگاوه‌ته‌وه، له كاتێكدا گه‌ر رۆبچینه نێو مه‌وداكانی ئه‌و دوو وشه‌یه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كترییه له‌ڕووی ناوه‌ڕۆك و ماناوه به واتای هێزو لاوازی، ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵات، ره‌وایه‌تی و پێچه‌وانه‌كه‌ی، هاندان و شكستخواردویی، گه‌شبینی و ره‌شبینی، راستی و ناڕاستی، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ری ئازاربه‌خش و خراپ له‌سه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه به‌جێده‌هێڵێت به‌تایبه‌ت بۆ كچان كه ده‌رئه‌نجام ترس، نه‌نگی، شه‌رم، نائارامی و قێزه‌وه‌نی لێده‌كه‌وێته‌وه. شه‌وی هاوسه‌رگیری كه هه‌ندێك كه‌س به «شه‌وی بوكێنی و زاوایه‌تی» ناوی ده‌به‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌گشتی قۆناغێكی نوێیه‌و له هه‌ندێك كۆمه‌ڵدا ته‌نها یه‌كجار به‌ڕاست ده‌زانرێت كه رووبدات له ژیانی مرۆڤه‌كاندا، به‌ڵام زۆرجار كه‌لتووری كۆمه‌ڵگه وا به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت كه وا پێویست بكات یه‌كه‌م شه‌وی پێكه‌وه‌بوونیان پرۆسه‌ی سێكسی ئه‌نجام بده‌ن و به‌وه‌ش پیاو ده‌توانێت پیاوه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ری هۆكار گه‌لێك هه‌ن كه‌وا له مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن زۆرجار له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاماده‌ییان نه‌بێت بۆ به‌ڕێكردنی پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان خوازیاری ده‌بن یان له‌وكاته‌ی بۆیان داده‌نرێت یاخود پێویستیان به‌وه بێت زیاتر ئاشنا بن به یه‌كتری و به شێوه‌یه‌كی سروشتی پرۆسه‌كه ره‌وڕه‌وه‌ی خۆی بگرێت، نه‌ك به‌و هه‌سته‌ی ده‌بێت جێبه‌جێكه‌ری فه‌رمان و ملكه‌چی دابونه‌ریت و دوور له ویست و په‌یوه‌ست به خۆیان بڕیاربۆدراو بن، چونكه راستی مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كاتێك مرۆڤه‌كان به ویست و خواست و ئیراده‌ی دوولایه‌نه‌ی خۆیان و له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و ئیراده‌گه‌رییانه‌و دوور له‌هه‌ر فشارێك بتوانن ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجامبده‌ن بێ دیاریكردنی كات بۆیان و دوور له‌هه‌ر چاوه‌ڕوانی و ده‌ستتێوه‌ردان و زۆرلێكردنێك وه‌ك فه‌رمانێك، تا ده‌رئه‌نجام بتوانن وه‌ك دوو مرۆڤ رێز له‌یه‌كتر بگرن و كاریگه‌ری باش و خۆشی له په‌یوه‌ندی و قۆناغه‌كه بۆ یه‌كتری بهێننه ئاراوه. كنێر عه‌بدوڵڵا [email protected]
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure