به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار مرۆڤه‌كان به‌گشتی هه‌وڵده‌ده‌ن كێشیان دابه‌زێنن، به‌وپێیه‌ی له‌و وه‌رزه‌دا پۆشاكی ته‌نك ده‌پۆشرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌رخستنی كێشی جه‌سته، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگایه‌كی ته‌ندروست كێشت دابه‌زێنیت به‌رنامه‌ی پزیشكان ده‌خه‌ینه‌ڕوو. له باره‌ی داڕشتنی به‌رنامه بۆ دابه‌زاندنی كێش، پزیشكانی بواری ته‌ندروستی وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌م خواردن و خواردنی سروشتی باشترین رێگایه بۆ دابه‌زاندنی كێش، له‌هه‌مانكاتیشدا تێبینی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌رمانی تایبه‌ت به دابه‌زاندنی كێش به‌كارنه‌هێنن، به‌وهۆیه‌ی كه سوودی نییه به‌ڵكو ته‌نها كارێكی بازرگانییه‌و به نرخێكی به‌رز ده‌فرۆشرێت. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی كێش، به‌پێی ئه‌م خاڵانه گرنگی به داڕشتنی به‌رنامه بده: 1- به‌رده‌وام به‌ئاگابه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی رۆژانه ده‌یانخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت تا چ راده‌یه‌ك چه‌وری و شیرینی وه‌رده‌گریت، له‌كاتی نانخواردنی ژه‌مه‌كاندا زیاد له‌پێویست مه‌خۆ. 2- رۆژانه پێش كاتی نانخواردن به‌رنامه دابنێ له‌سه‌ر ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی له‌و رۆژه‌دا ده‌یانخۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی زیاده نه‌خۆیت. 3- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌یت مانای ئه‌وه نییه كه بتوانیت هه‌موو جۆره خواردنێك بخۆیت به‌بێ به‌رنامه، چونكه زۆرخواردن هه‌موو كاتێك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كێشی جه‌سته. 4- دوای نانخواردنی ئێواران گرنگی به پیاسه‌كردن بده له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه دابنیشیت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure