چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری سلێمانی، دیواربه‌ندی به‌ره‌و هیوا كه له‌لایه‌ن شێوه‌كار د.رێبوار سه‌عید دروستكراوه جێگیر كرا. شێوه‌كار د.رێبوار سه‌عید كه له‌هه‌مانكاتدا راگری كۆلێژی هونه‌ره له سلێمانی، له‌باره‌ی ئه‌و كاره هونه‌رییه‌وه بۆ سایتی خاك دواو وتی: دیواربه‌نده‌كه 320 سانتیمه‌تره‌و له به‌رزایی 15 مه‌تر دانراوه‌و رۆژی 8ی مارس كه رۆژی جیهانی ژنانه ده‌كرێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌ناوی كاره‌كه‌ی رایگه‌یاند: ناوی دیواربه‌ندی به‌ره‌و هیوا خۆم هه‌ڵمبژاردووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان له هه‌ندێك بواردا بێ هیوا بووه، مه‌به‌ستمه له‌م رێگایه‌وه هیوا ببه‌خشمه‌وه به ژیان. له‌باره‌ی مێژووی دیواربه‌نده‌وه وتی: له‌دێر زه‌مانه‌وه بوونی هه‌یه، هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان خه‌ون و خه‌یاڵی خۆیان وێنا كردووه. جێی باسه، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به‌و كاره هونه‌رییه، كاتژمێر 7:00ی شه‌وی 8-3-2017 له ته‌له‌فزیۆنی خاك بینه‌ری به‌رنامه‌ی گۆڤار بن چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ شێوه‌كار د.رێبوار سه‌عید ئه‌نجامداوه. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure