لە دوایاری شەوی رابردوو لەهەفتەی 26 ی خولی لالیای ئیسپانی دا یانەی بەرشەلۆنە لەنێو كامپنۆدا سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی سێلتا فیگۆدا بەدەست هێنا.
لەویارییەدا كە لیۆنێل میسی لە لوتكەی ئاستی خۆیدا بوو توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و هاوكاری هاورێكانی تری بكات بۆ تۆماركردنی گۆڵی تر.
یارییەكە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە سودی بەرشەلۆنە بەكۆتایی هات كە گۆڵەكانی تری یارییەكە هەریەكە لە نیمار و راكێتچ و ساموێل یومتیتی تۆمارییان كرد.
بەو بدرنەوەیەش بەرشەلۆنە خاڵەكانی بەرزبویەوە بۆ 60 خاڵ پێشەنگی خولەكەی گرتووە و یانەی سیلتا فیگۆش بە 35 خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure