6/3/2017 09:31 AM

پریمەرلیگ:تۆتنهام و مانسیتی بردوەیان بەدەست هێنا

لە دوا یارییەكانی هەفتەی 27 ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی هەردوو یانەكانی پلەی دووەم و سێیەمی خولەكە سەركەوتنیان بەدەست هێنا.


لە یەكەم یاری دا یانەی تۆتنهام بە سێ گۆڵ بەرامبەر  دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەر یانەی ئیڤەرتۆندا بەدەست هێنا كە گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە هاری كاین دوو گۆڵ و دێلی ئالی گۆڵێك بۆ تۆتنهام تۆمار كرد وە دوو گۆڵی ئیڤەرتۆن لۆكاكۆ و ئینەر ڤالەنسیا تۆمارییان كرد.


بەوبردنەوەیەش تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و ئیڤەرتۆن بە 44 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.


لە یارییەكی تردا مانسیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی سەندەرلاندی بردەوەو خۆی گەیاندەوە پلەی سێیەمی خولەكە,دوو گۆڵی یارییەكە هەریەكە لە ئەگوێرۆ و لۆری سانی تۆمارییان كرد. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved