به مه‌به‌ستی رێزلێنان له‌و هه‌وڵانه‌ی شاعیرێكی كورد به‌دیار خه‌مه‌كانی ژیان و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه شیعره‌كانی كردووه‌ته تێشوی رێگا‌و چه‌ندین مۆزیسیان و هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشیش كردوویانه گۆرانی و چڕینی چه‌ندین به‌سته‌و مه‌قام. په‌یكه‌رساز زاهیر سدیق دیواربه‌ندێكی بۆ شاعیری لیریك ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نه‌خشاندووه. له‌باره‌ی ئه‌و دیواربه‌نده‌وه په‌یكه‌رساز زاهیر سدیق رایده‌گه‌یه‌نێت: من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌توانادا بوو بۆ رۆژی به‌خشینه‌وه‌ی مرواری وشه‌و دیوانه چاپكراوه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د كه به‌رواری 5-3-2017 بڵاویكرده‌وه، له‌جیاتی گوڵ دیواربه‌ندیكی بۆ بكه‌مه دیاری. راشیده‌گه‌یه‌نێت: كاتی ئه‌وه‌یه مرۆڤ تا له‌ژیاندایه رێزی لێبگرین، به‌هیوام ئه‌مكارانه به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌جیاتی به‌كه‌م سه‌یركردنی ئه‌زموونی كاری یه‌كتری، بایه‌خی زیاتر به‌و هه‌وڵانه بده‌ین كه ژیانمان لا جوانتر‌و خۆشه‌ویستر ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure