6/3/2017 02:42 PM

نەورۆزو واتاكانی لە شیعری عەرەبی كۆن و نوێدا

(نەورۆزو واتاكانی لە شیعری عەرەبی كۆن و نوێدا) ناونیشانی كتێبێكە كە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر هێرش محمد امین لە بەشی عەرەبی كۆلیجی زمانی زانكۆی سلێمانی بە زمانی عەرەبی  نووسیویەتی و لەم رۆژانەدا كەوتە بەر دیدی خوێنەران .
        كتێبەكە بە پێشەكیەكی كورتی نووسەر دەست پێدەكات و لە دەستپێكەكەیدا باس لە كورتەیەكی مێژوویی و رۆشنبیری نەورۆزدا دەكات لە لای گەلان ، پاشان وشەی نەورۆز و ماناكانی و بەكارهێنانی و تێڕوانینی  شاعیرەكان لە سەردەمە ئەدەبیەكانی ئومەوی و عەباسی و ئەندەلەسی و  ناوەڕاست و هاوچەرخدا روون دەكاتەوە ، لەگەڵ هەر سەردەمێكیشدا بە نموونە شیعری شاعیرانی وەك جەریرو ئەبو نواس و ئەبو تەمام و ئیبن رومی و بوحتری و حەلاج و ئیبن هانی ئەندەلوسی و ئیبن شوهەید وئیبن دانیالی موسڵی و ناصیف یازەجی و جوبران خەلیل جوبران و ئەحمەد شەوقی و ئەحمەد موحەڕەم و ئەحمەد زەكی ئەبو شادی و عەباس محمود عەقاد و بەدر شاكر سەیاب و بڵند حەیدەری و عەبدول وەهاب بەیاتی و محمود دەرویش و ژمارەیەكی تر .
     لە كۆتاییشدا نووسەر ئاماژەی بەو ئەنجامانە داوە كە بە دەستی هێناوە دەربارەی ئەم وشەیە لە شیعری شاعیرانی عەرەبدا .
هێرش محمد مەلائەمین چایچی
شوێن و ساڵی لە دایكبوون : هەڵەبجە 1957
بڕوانامە: دكتۆرا
پلەی زانستی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر
پسپۆڕی: ڕەخنەو ئەدەبی عەرەبی
شوێنی كار: سەرۆكی بەشی عەرەبی، سكوڵی زمان، زانكۆی سلێمانی.


بڕوانامەكان:
  1 ـــ بەكالۆریۆس كۆلیجی ئاداب ــ زانكۆی بەغدا ساڵی ساڵی 1980.
 2ــ ماستەر ( ئەدەبی عەرەبی ) بەناونیشانی (هونەرەكانی ئەدەب لە سەردەمی عەباسیەكاندا ) كۆلیجی زمان ـــ زانكۆی سلێمانی2000.  
 
3 ــ دكتۆرا ( ڕەخنەی ئەدەبی ــ السرد فی المقامات النڤریە ــ ) كۆلیجی زمان ـــ زانكۆی كۆیە  2007


لێكۆڵینەوەی بڵاوكراوە:
1ـــ ( نوروز فی الشعر العباسی ) گۆڤاری زانكۆی كۆیە ، ژمارە 3 ساڵی 200، هەروەها گۆڤاری گەلاوێژی نوی ژمارە 18-19 ی ساڵی 2008
2 ـــ ( تقنیە الحوار فی سورە یوسف ) گۆڤاری زانكۆی كۆیە،ژمارە 11 ساڵی 2009
4 ــ  ( جمالیات المكان فی شعر لگیف هه لمه ت ـ انموژجا) گۆڤاری زانكۆی سلێمانی ژمارە 39 ی ئازاری 2013 .
 لێكۆڵینەوەی ئامادەكراو :
      
 1ــ تقنیە الزمن فی القصە العراقیە – تیمور الحزین نموژجا –
 2-   شخصیە الكورد فی الشعر العربی
بەشداری گفتوگۆی ماستەر:
ـــ بەشداری گفتو گۆی  ژمارەیەكی زۆری نامەی ماستەرو تێزی دكتۆرای وەك سەرپەرشتیارو ئەندامی لیژنەی گفتوگۆو سەرۆكی لیژنە لە زانكۆكانی سلێمانیو گەرمیان و كۆیەو تكریت و موسڵ و سەلاحەدین كردووە0  
هەڵسەنگاندن:
هەڵسەنگاندنی ژمارەیەك توێژینەوەی زانستی لە زانكۆكانی هەرێم كردووە. بەشداریكردنی كۆنفرانس:
 ــ كۆنگرەی هەورامانناسی ( سنە  ــ ئێران )  ساڵی 1999.
ــ بەشداری كۆبوونەوەكانی سەرۆك بەشەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە دهۆك و هەولێرو سلێمانی بۆ دانانی پرۆگرامی خوێندن ساڵی 2010.
كتێبی بڵاوكراوە:
  1 ـــ كۆمەڵە چیرۆكێكی فۆلكلۆری بە زمانی كوردی ساڵی 2001
 2 ـــ كیمابارانەكەی هەڵەبجە ( بیرەوەری خۆم ) ساڵی 2008 .
3 ــ كتێبی ( نوروز فی الشعر العربی القدیم ) بە م زووانە بڵاودەكرێتەوە
 4 ــ چەندان وتارو ریپۆرتاژو وەرگێڕانم لە ڕۆژنامەو گۆڤارەكاندا بڵاوكردوەتەوە
ئەندامێتی كۆمەڵەورێخراو:
1 ــ ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان
2ــ ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی جیهان
كارگێڕی و چالاكی تر:
 1 ــ سەرۆكی بەشی عەرەبی/ كۆلیجی پەروەردە/ زانكۆی كۆیە ساڵانی2002 ـــ 2006.
2 ــ  سەرۆكی بەشی عەرەبی / كۆلیجی پەروەردەی چەمچەماڵ لە 2/1 /2010 ـــ 3/1 /2011 0
3 ــ لە ماوەی خزمەتی زانكۆییدا چەندین جار، وەك سەرۆك و وەك ئەندام بەشداری لیژنەی زانستیوبەرزكردنەوەی پلەی زانستیو گۆڤارو سیمیناروتاقیكردنەوەكانی كۆلیجی كردووە
خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved