6/3/2017 02:46 PM

دوو كتێب لەبارەی مەلای گەورە بڵاوكرانەوە

 لەشاری هەولێر، مەراسیمی ناساندو واژۆكردنی دوو كتێب لەبارەی زانای گەورەی كورد مەلای گەورە بەڕێوەچوو.بەمەبەستی ناساندنی كتێبەكانی (ژیان و ئەزموونی مەلای گەورە) و (دین و جیهانبینی مەلای گەورە) بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە نوسەرو رۆشنبیرانی كورد و خانەوادەی مەلایی گەورەی كۆیە، نووسنیگەی كتێبخانەی تەفسیر لەشاری هەولێر مەراسیمێك بەرێوەچوو.
كتیبَەكانی (ژیان و ئەزموونی مەلای گەورە) و (دین و جیهانبینی مەلای گەورە) هەر یەكێكیان (400) لاپەڕەیەو بە تیراژی (1000) دانە چاپ و بڵاوكراونەتەوەو لەمەراسیمەكەشدا چەند وتەیەك لەبارەی كاریگەری و رۆڵی مەلای گەورەی كۆیە پێشكەشكرا.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved