7/3/2017 09:11 AM

كات و خشتەی یارییەكانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

بریارە ئەمشەو لە یارییەكانی قۆناغی 16ی  چامپیۆنزلیگ و لە یاری گەرانەوەدا دوو یاری گرنگ بەرێوە بچێت .

هەردوو یارییەكە كاتژمێر 10:45 خولەك دەبێت بەكاتی كوردستان,لە یاری یەكەمدا یانەی ئەرسیناڵی بریداندار پێشوازی لە یانەی بایرن میونخ دەكات كە لە نێو یاریگای بایرن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك توشی شكست هاتبوو.


یاری دووەم یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێكی باشەوە لە ئیتاڵیا یاری دەكات چونكە لە یاری یەكەمدا لەنێوی یاریگای خۆیدا سەركەوتنی بەدەست هێنا بوو بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بۆیە لە ئەركێكی ئاساندە بەرامبەر یانەی ناپۆلی یاری دەكات. 

ئەگەری سەركەوتنی هەردوو یانەی ناپۆلی و ئەرسیناڵ بە پێی ئامارێكی یوفا زۆركەمە چونكە هەردووی یانە بە ئەنجامی گەورە توشی شكست هاتوون لە یارییەكانی پێشودا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved