7/3/2017 09:22 AM

شاژنی بەڕیتانیا چۆن جانتاکەی دەستی بەکاردەهێنێت؟

بەکارهێنانی جانتایەکی بچوکی دەستی لە جۆری ستایل یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی شاژنی بەڕیتانیا، کەتەنها بۆ هەڵگرتنی ئێکسسوارەکانی بەکاری ناهێنێت بەڵکو دەربڕی چەند ئاماژەیەکە لە ڕێوڕەسمە فەرمیەکاندا.

(هیوغو فیکرز)، یەکێك لە ئەندامە دێرینەکانی کۆشکی مەلیکی بەڕیتانیا ئاماژەی بەوە کردووە شاژن ،جوڵانی جانتاکەی دەستی بۆ ئاگادار کردنەوەی دەستەی پارێزگاری بەکاردەهێنێت کە دەیەوێت دەست بە گفتوگۆبکات یا کۆبونەوەکان بەجێبهێڵێت یاخود بیەوێتە ئاماژەیەکی دەرببڕێت.

فیکرز بۆ ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەڕیتانی وتویەتی کاتێك شاژنی بەڕیتانیا جانتاکەی لە دەستێکیەوە خستە دەستەکی تری ئەوا گفتوگۆکەی تەواو بووە، کاتێکیش جانتاکەی خستە سەر مێزێك مانای ئەوەیە دەیەوێت بڕوات و کۆبونەوەکە بەجێبهێڵێت.

فیکرز،ئاماژەی بەوەکردووە کاتێك شاژن ئەنگوستیلەی هاوسەرگیری پەنجەی جوڵاند مانای ئەوەیە دەیەوێت گفتوگۆو چاوپێکەوتنێکی خێرا ئەنجام بدات، لەکاتی کۆبونەوە فەرمیەکانیشدا لە کۆشکی (باکینغهام) زەنگێکی نهێنی بەکاردەهێنێت بۆ ئاگادارکردنەوەی خزمەتکارەکانی بۆ کردنەوەی دەرگای کۆشکەکەو بەڕێکردنی میوانەکان.

خاك- ژیمان عبدالرحمن




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved