سایتی خاك شیعرێكی نووسه‌رو شاعیر شیلان محه‌مه‌د بڵاوده‌كاته‌وه، كه به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانه‌وه نووسیویه‌تی: فریودان بۆ 8ی مارس! له‌وه‌ته‌ی هه‌م وه‌كو ره‌نجبه‌رێ، ره‌نجه‌ده‌م له‌وه‌ته‌ی هه‌م وه‌ك جوتیارێ خاكی خه‌می ژین ده‌كێڵم له‌وه‌ته‌ی هه‌م وه‌ك ده‌ستێكی ماندوونه‌ناس له بازاڕی ره‌شی سه‌رده‌م بۆ نانێكی حه‌ڵاڵ وێڵم!! له‌وه‌ته‌ی هه‌م وه‌كو دایكێكی خێر نه‌دیو گسك و بنێشت و شقارته ده‌فرۆشمه‌وه به‌وانی (تێر)! بۆ ژیركردنه‌وه‌ی كۆرپه‌ی هه‌تیو!! له‌وه‌ته‌ی هه‌م چ زۆر چی كه‌م به‌شی خۆم مه‌ینه‌تیم دیوه له نێو خاری خه‌می ژین‌دا بۆ ده‌ستم گوڵم چنیوه!! له‌وه‌ته‌ی هه‌م ماهییه‌تی خۆم به‌وانی بێ جه‌وهه‌ر ئه‌ده‌م! تازه ده‌ڵێن "ته‌نها 8ی مارس هی تۆیه!! ئه‌و رۆژانه‌ی تێیدا شكای ئه‌و شه‌وانه‌ی تێیدا زڕای ئه‌و مانگانه‌ی كۆڵت نه‌داو سه‌ربه‌رزانه بۆی ده‌جه‌نگای ئه‌و ساڵانه‌ی، كه به سوێوه بردته سه‌رو تا ئێستاش مای هیچیان هی تۆ نین درۆیه!!" شیلان محه‌مه‌د
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure