لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان: پێویسته بارودۆخی ژنانی كورد باشتر بكرێت له‌باره‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌و داوا‌و داخوازییه‌كانی ژنانی كورد بۆ ئه‌و رۆژه، لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ئێستادا ژنانی كورد هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان به‌لام وه‌كو پێویست نیه، هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نێت كه 8ی مارس ده‌كرێت فشار بێت بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی جه‌نده‌ری و مافه زه‌وتكراوه‌كان. له‌یلا عه‌بدوڵلا لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: رۆژی 8ی مارس ته‌نها رۆژێك نییه بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان، به‌لام پێویسته ئه‌و رۆژه به‌رز بنرخێنین له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوهه‌لًَوێستین بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان له جیهانداو ژنانی كوردیش به‌دوور نین له‌و ئامانجانه‌ی ده‌یانه‌وێت. وتیشی: له ئێستادا ژنانی كورد هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه، به‌لام ئه‌وه‌ش سنوورێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست پێگه كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و رۆشنبیری و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌كانیان هه‌بێت. لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: 8ی مارس ده‌كرێت فشار بێت بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی جه‌نده‌ری و مافه زه‌وتكراوه‌كان به‌تایبه‌تی ژنان، به‌وپێیه‌ی ئێستا ژنانی كورد له بارودۆخێكی خراپ‌دا ده‌گوزه‌رێن و رۆژانه به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت روبه‌اووی توندوتیژی و هه‌ره‌شه ده‌بنه‌وه. هه‌ربۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م ژنان ئه‌وانه‌شی له ناوه‌ندی بایاردان هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخه‌و به‌رده‌وام هاوده‌نگ بن له‌گه‌ڵ ژناندا. خاك – لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure