ژنانی كورد هه‌روه‌ك چۆن هاوبه‌شی ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی ژنانی جیهانن، به‌هه‌مانشێوه هاوبه‌شن له جوانكردن و دروستكردنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا. هه‌روه‌ها گه‌لی كورد خاوه‌نی سه‌دان ژنی قاره‌مان و بوێره له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كه رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ریان له خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسیش‌دا گێڕاوه. ژنانی كورد له بواره‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی و هونه‌رو ته‌ندروستی و هونه‌ر رۆڵێكی ئێجگار گه‌وره‌یان هه‌بووه، هه‌ربۆیه له دیدارێكی تایبه‌تدا رۆڵی ژنان له‌و بوارانه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو. له‌باره‌ی رۆڵی ژنانه‌وه، عه‌قید ناهیده فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ژنان رایگه‌یاند: رۆڵی ژنی كورد زۆر گه‌وره‌یه له پێشخستنی كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌چه‌ندین شێوه مافیان پێشێل ده‌كرێت. به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه قه‌یرانی ئابوری رێگره له به‌ره‌وپێشبردن و جێبه‌جێكردنی مافه‌كانیان. هه‌ربۆیه پێویسته ژنانی سه‌ركرده‌و رێكخراوه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له پێشخستنی ژنان و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌كانیان و ژنان ببنه خاوه‌نی ره‌ئی خۆیان و گوێیان لێبگیرێت و له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر نه‌كرێت. وتیشی: ئازادی ژنان هه‌یه به‌ڵام گرنگه به یاسا رێكبخرێت، به‌ڵام له‌سه‌رو هه‌موویه‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر كاریكردووه بۆ جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی ژنان كه مێژوو شایه‌تی ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌یه‌تی. راشیگه‌یاند: وه‌كو پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تادا كێشه‌مان هه‌بوو خه‌ڵك ده‌یانوت بۆ ئه‌بن به پێشمه‌رگه، یان هه‌ندێك خێزان هه‌بوون رازی بوون كچه‌كه‌یان ببێت به پێشمه‌رگه به‌ڵام شه‌وان له‌ده‌وام نه‌مێنێته‌وه. به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا كێشه‌كانمان له‌وڕووه‌وه كه‌متربوه‌ته‌وه‌و فه‌وجه‌كه‌مان و ته‌نانه‌ت شۆفێره‌كانیشمان ژنن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ژنه‌كانمان زۆر قاره‌مانن و شانبه‌شانی پیاوان شۆڕش ده‌كه‌ن و چه‌كی قورس به‌كارده‌هێنن و روبه‌ڕووی دوژمنان ده‌بنه‌وه. لای خۆشیه‌وه، ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ر گه‌زیزه عومه‌ر رایگه‌یاند: وه‌كو پێویست ئاوڕ له ژنان نه‌دراوه‌ته‌وه بۆ بواری هونه‌ر، له‌كاتێكدا ژن له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه چه‌ندین كێشه‌ی ئاشكرا كردووه‌و ته‌مسیلی ناخۆشی و ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌لتوری كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌وپێیه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالارین هه‌ندێكجار رێگر بووه له‌وه‌ی ژن رۆڵی خۆی بگێڕێت. وتیشی: ژنی كورد شایه‌نی زیاتره له‌وه‌ی به مه‌دالیایه‌ك یان گوڵێكی پێشكه‌ش بكرێت، پێویسته خه‌ڵاتی گه‌وره‌و گرنگیان پێببه‌خشرێت و ببێته سه‌روه‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، د.ژیان پسپۆڕی بواری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون رایگه‌یاند: ژن له بواری ته‌ندروستیدا رۆڵێكی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌بووه، سه‌ره‌تاو ساڵانی زوو هه‌ر له‌بواری په‌رستاری بووه چونكه ئه‌وكات كۆمه‌ڵگا رێگر بووه له‌وه‌ی ژن له‌و بواره‌دا بخوێنێت و ژنیش خۆی ئه‌و بوێرییه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌هه‌موو بواره‌كانی ته‌ندروستی شانبه‌شانی پیاوان پزیشكه ژنه‌كان خزمه‌ت ده‌كه‌ن. وتیشی: له رابردوودا سه‌خت بووه ژنێك له ده‌ره‌وه بخوێنێت و له كه‌سوكاری دووربێت به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه. به‌ڵام ئێستا ئه‌وه ئاساییه‌و ژنه‌كانمان زۆر بوێرانه له وڵاتان ده‌خوێنن و بڕوانامه‌ی به‌رز به‌ده‌ستده‌هێنن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، د.دیمه‌ن فه‌ره‌ج كه كه له‌بواری وه‌رزشیدا خزمه‌ت ده‌كات رایگه‌یاند: له رابردوودا ژن سه‌ركوت كراوه‌و ته‌نها له‌ناو ماڵ كاری كردووه به‌تایبه‌ت بواری وه‌رزش، به پاساوی ئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ببێته وه‌رزشه‌وان. به‌ڵام ئێستا به‌خۆشحاڵییه‌وه ژنان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌بواری وه‌رزش خزمه‌ت ده‌كه‌ن و چه‌ندین یانه‌مان هه‌یه. وتیشی: وه‌رزش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی تری ژیان هه‌یه، بۆ نموونه پزیشك و مامۆستا‌و راگه‌یاندنكاران و هه‌موو بواره‌كانی تریش، ئه‌گه‌ر گرنگی به وه‌رزش نه‌ده‌ن و خۆیان نه‌پارێزن، ئه‌وا ناتوانن له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا سه‌ركه‌وتوو بن. جێی باسه، بۆ زانینی ورده‌كاری زیاتر ده‌توانن شه‌وی 8-3-2017 كاتژمێر 7:00 بینه‌ری به‌رنامه‌ی گۆڤار بن له ته‌له‌فزیۆنی خاك، كه دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه سازكردووه. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure