بریارە ئەمشەو لەقۆناغی تەواو كردنی یارییەكانی قۆناغی16ی یانە پاڵەوانەكاندا یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی پاریس سانجێرمان ببێتەوە .
بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای خۆیدا پێشوازی لەویانەیەدەكات كە لە یاری پێشودا بە ئەنجامێكی گەورە لە یانە كەتەلۆنیەكەی بردبویەوە كە چوار گۆڵی بێوەڵام بوو ,بۆبردنەوە لەوانەیە بۆ بەرشەلۆنە ئاسان بێت بەڵام تۆماركردنی هەمان ئەنجام كارێكی ئاسان نابێت.
لە دووەم یاریدا یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەیەوێت ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێت بەرامبەر یانەی بەنفیكیای پورتوگالی كە لە یاری چوندا بە گۆڵیكی بێوەڵام یانە پورتوگالییەكە بردنەوەی بەدەست هێنابوو.
هەردوو یارییەكە بە كاتی كوردستان كاتژمێر 10:45 خولەك دەبێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure