8/3/2017 02:12 PM

مۆنۆمێنتی هونەرمەند شەماڵ سائیب دەکرێتەوە

بڕیارە ڕۆژی 9ی مارسی 2017کاتژمێر 11:00ی سەرلەبەیانی لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی هونەرمەند (شەماڵ سائیب) بکرێتەوە.

ئاسۆس جاف، خاوەنی پڕۆژەکە بۆ سایتی خاك وتی: هۆکاری کارکردن بۆ هونەرمەند شەماڵ سائیب، دەگەڕێتەوە بۆ گەورەی ئەو هونەرمەندە خزمەتێکی زۆری بەبواری هونەرو میوزیکی کوردی کردووە، بەڵام تائێستا هیچ کارێکی بۆ ئەنجام نەدراوە، هەر لە تەمەنێکی کەمەوە گۆرانی و بەرهەمەکانی کاریگەری زۆری لەسەرم هەبووە بۆیە بڕیارمدا کارێك بۆ ئەو هونەرمەندە بکەم.

لەبارەی هەڵبژاردنی شوێنی پڕۆژەکە ئاماژەی بەوە کرد كه ئەنجامدانی کارێک چەند گرنگە هەڵبژاردنی شوێن بۆ کارەکە گرنگترە، لە سەرەتادا مەبەستم بووە پڕۆژەکە لە باخچەیەك یاخود جێگایەك بێت کە بەردەوام خەڵك پڕۆژەکە ببینێت بەڵام ئەو جێگایانە بەردەست نەبوو بۆم، بۆیە بەردەم دەرگای دووەمی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانیم هەڵبژارد بۆ دانانی پڕۆژەکە، هونەرمەندیش خزمەتێکی زۆری بە بواری هونەر کردووە بۆیە کۆلێژی هونەریش ئامانجی من بوو.

سەبارەت بە هاوکاریکردنی لە پڕۆژەکەدا ئاسۆس جاف وتی: پەیکەرسازی جیاواز لە هەموو کارێکی هونەری پێویستی بە بودجەیەکی زۆر هەیە، ئەمکارە بە هاوکاری و سپۆنسەری بەڕێوەبەرایەتی هونەری ڕۆشنبیری و کۆمپانیای لانتانیا هاتۆتە بەرهەم.

خاک- تایبەت





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved