9/3/2017 09:52 AM

بەرشەلۆنە مێژوی نوسیەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەكانی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاداو لە یاری گەرانەوەدا یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتنێكی سەرسورهێنەر بەدەست بهێنێت و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.


بەرشەلۆنە كە لە یاری پێشودا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام  توشی شكست هات بوو لە فەرەنسا بەرامبەر یانەی پاریسانجێرمان بەڵام لەم یارییەدا بە ئاستێكی ناوازە دەركەتن و توانیان مێژویەكی پرۆشنگدار بنوسنەوە.
لە سەرەتای یارییەكەدا سوارێز گۆڵێكی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار كرد دواتر لە پێش تەواو بونی گێمی یەكەم كازاوا بەهەڵە گۆڵێكی لە یانەكەیان تۆمار كرد و بەرشەلۆنە بووە خاوەنی دوو گۆڵ.
لە گێمی دووەمدا بەرشەلۆنە بەهەمان ئاست دەركەت و توانی لە رێگەی میسیەوە گۆڵێكی تر تۆمار بكات لەخولەكی 50 دا,لە خولەكی 62 دا كاڤانی توانی گۆڵیك بۆ پاریسیەكان تۆمار بكات بەڵام ئەوگۆلە بەرشەلۆنەی سارد نەكردەوەو لە خولەكی 88 نیمار گۆڵێكی بۆبەرشەلۆنە تۆمار كردە بووە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك دوای چەند خولەكێك نیمار  گەرایەوەو بە لێدانی سزا گۆڵی پێنجەمی یانەكەی تۆمار كرد.
پێش تەواو بونی یارییەكە بە چەند چركەیەك سێرجۆ رۆبێرتۆ  توانی گۆڵی شەشەم بۆ بەرشەلۆنە تۆمار بكات و یانەكەی لە  بێ هیواییەوە بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی جامەكە . 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved