9/3/2017 09:53 AM

تەکنیکێك بۆ سڕینەوەی یادگاریەکان بەکاردەهێندرێت

ژمارەیەك لە پسپۆڕانی بواری پزیشکی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە لە ڕێگای تەکنیکێکی پزیشکی نوێوە دەتواندرێت یادگاریە ناخۆشەکانی مێشکی مرۆڤ بسڕدرێتەوە.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر مێشکی مشک، ئەنجامدراوە زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە دەتواندرێت یادگاریە ناخۆشەکانی مێشك بسڕدرێتەوە کە هەزاران خانەی مێشک پەیوەندیان بەو بەشەی مێشکەوە هەیە کە یادگاریەکانی تێدا هەڵدەگیرێت.

پڕۆفیسۆر سینا جوسیلین، بۆ ڕۆژنامەی " میرور" ی بەڕیتانی ئاشکرای کردووە ئەو تەکنیکەی بەکاردەهێنرێت بۆ سڕینەوی یادگاریەکان نابێتە هۆی دروست بونی کێشە بۆ ئەندامەکانی جەستەو مێشك، لەبەر ئەوەی خانەکانی توڕەبون و بەرپرس لە دروستبونی ترس و دڵە ڕاوکێ دەکەونە یەك بەشی مێشک.

زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە ئەم تەکنیکە سودی زۆری بۆ ئەوکەسانەهەیە کە توشی بارێکی شۆك دەبن بەهۆی ڕوداوێکی ناخۆشەوە یاخود ئەو سەربازانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە تا بتواندرێت ڕوداوە ناخۆشەکانیان لەبیر بەرێتەوە ، یەکێک لە زیانەکانیشی ئەوە دەبێت کە ئەو کەسانە ڕەنگە نەتوانن سود لە هەڵە کانیان وەرگرن کە بەهۆی ڕوداوێکی ناخۆشەوە ڕوبەڕوی بونەتەوە .

خاک- ژیمان عبدالرحمن





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved