به‌گشتی هه‌مووان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین خه‌وێكی ئاراممان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ژینگه‌یه‌كی گونجاوه، دوركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی مۆبایل كاتژمێرێك پێش خه‌وتن، دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ندێك خۆراك كه هۆكارن بۆ خه‌وزڕان ئه‌و خۆراكانه‌ش: ١-شیر: سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پڕۆتین و كالیسیۆمه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی لاكتۆز له پێكهاته‌یدا خواردنه‌وه‌ی پێش خه‌وتن گرفت بۆ كرداری هه‌رس دروستده‌كات. ٢-پاستا: سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به كاربۆهێدرات،به‌هه‌مان شێوه ده‌بێته هۆی خه‌و زڕان. ٣-شكولاته: كافاین‌و شه‌كری تێدایه، ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت حه‌سیاسیه‌تت به هه‌ردوكیان هه‌یه ئه‌وا پێویسته دوربكه‌ویته‌وه له خواردنی شه‌كولاته واده‌كات شه‌وێكی ئارام به‌سه‌ر نه‌به‌یت. ٤-پیتزا: ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كالۆری‌و كاربۆهێدرات و ئه‌و چه‌وری تێدایه كه هه‌ستی تێریت پێده‌به‌خشێت، خواردنی پێش خه‌وتن گرفت بۆ كرداری هه‌رس دروست ده‌كات. ٥-بیبه‌ر: هۆكارێكه بۆ سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و خه‌و زڕان. ٦-شه‌ربه‌تی میوه‌كان: وه‌كو شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ، شه‌ربه‌تی سندی هۆكارێكن بۆ سوتانه‌وه‌ی گه‌ده، هه‌روه‌ها شه‌كریان تێدایه كه بێبه‌شت ده‌كه‌ن له خه‌وێكی ئارام. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا (خواردنی كه‌ره‌وز،خواردنه چینیه‌كان،گۆشتی سور) ده‌بنه هۆی خه‌و زڕان.
خاك- ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure