9/3/2017 12:42 PM

واتای رەنگ لە سینەمادا

ئا/ یوسف حاجی یونس
 
بژاردەكانی رەنگ لە فیلم دا هەڕەمەكی نیە و بۆ هەر هەڵبژاردنێكی رەنگ ، جا لە دیكۆر یان جلوبەرگ یان چاككردنە رەنگیەكان بە مەبەستی درامی بێت ، بۆ هەر رەنگێك چەندین مانای قوڵ هەیە و لەوانەشە هەندێك جار بەرپەرچدانەوە هەبێت لە درك  كردنمان بۆی بەپێی   دانانی لە شوێنێكدا لە دیمەنە درامیە دا یان چیرۆكەكە بە شێوەیەكی گشتی ، لێروە لیستێك بۆ رەنگە بنەڕەتیەكان و مانا جیاوازەكانی دادەنێم پێویستە لە بیرت بێت كە بینەر بە بێ ئاگا دركی پێدەكات پاشانیش  بینەرێك نادۆزیتەوە جیاواز بێت لە هەڵبژارنی رەنگی رەشی كراسی ئەكتەرێك و میزاجی خۆی لە ئێستادا :
1.    رەش :
نا، هێز، ئاڵۆزی، رەسمی-فەرمی، درەوشانەوە، سامان،ناروونی، ترس، وونبو، قوڵ، خەمۆكی، شەڕ، خەم.
2.    سپی :
بەڵێ، پارێزگاری، خۆشەویستی، پاكی، سادەیی، خاوێنی، ئاشتی، خاكێتی، گەنجێتی، لەدایكبوون، زستان، خێر، ساردی، پزیشكی،( لە رۆشنبیریی رۆژئاوادا) هاوسەرگیری، (لە رۆشنبیریی  رۆژهەڵاتا) مردن.
3.    سور :
توڕەیی، سۆز، ئارەزوو، ووزە، خێرایی، هێز، خۆشەویستیی، ترسناك، خوێن، شەر و توندوتیژیی.
4.    پەمەیی :
خۆشەویستی، بێگەردیی، تەندروستی، بڕوابوون، رۆمانسی، جادو-سحر، یاری، نەرمی، مێیی.
5.    زەرد :
پەند، زانین-مەعریفە، پشوو، چێژ، كامەرانی، گەشبینی، نموونەیی، خەیاڵ-ئەفسون، هیوا، هاوین، درۆ، ترسنۆكی، خیانەت، ئیرەیی، نەخۆشی، مەترستی.
6.    پرتەقاڵی :
خاكێتی، ووزە، تەرازویی-باڵانس، گەرمیی، حەماسیی، زیندوێتی.
7.    سەوز :
چاكبونەوە-شیفا، پشوو، پارێزگاری، دەستپێوەگرتن، هۆشیاریی، شانازی-فەخر، سروشت، ژینگە، تەندروستی، بەخت، باشە، گەنجێتی، نوێبونەوە، بەهار، رێزگرتن.
8.    شین :
باوەڕ، گیانیی، بڕوا، وەفا، ئاشتی، روونی، ئارامی، بێدەنگی ، جێگیری، رێكەوتن، متمانە، راستی، ئاسایش، ئاسمان، ئاو، ساردی، تەكنیك،لەوانەشە كەوتن.
9.    بنەوشەیی :
چاكیی،ئاهەنگ، پاشایەتیی، گیانیی، گەرموگوڕی، ناروونی، گۆڕان، پەند-ووتەی باش، رووناككەرەوە، رەقیی، سادەیی.
10.     قاوەیی :
زەوی، ماددی، هەست، ماڵ، پشتبەستن، حەسانەوە، خوڕاگری، جێگیری، سادەیی.
11.     زیوی :
دەوڵمەندی، دەروشانەوە-تألق، جیاكاری، تەكنیكی.
12.     ئاڵتونی :
بەنرخ، دەوڵەمەندی، هەڵشەیی،گەرمی، مەزنی و گەورەیی.

سەرچاوە/     محمد بایزید
معانی-الالوان www.dnbacademy/


    





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved