له ماڵی ماملێ له قه‌ڵادزێ، پێشانگایه‌ك بۆ شێوه‌كار شه‌هلا عه‌لی كرایه‌وه. ئه‌و پێشانگایه 17 تابلۆی له‌خۆگرتبوو، كاره‌كان به مادده‌ی زه‌یت و هێڵكاری كاریان تێدا كرابوو له‌گه‌ڵ چه‌ند تابلۆیه‌كی گرافیك. هه‌ریه‌ك له تابلۆكانیش په‌یامی تایبه‌تیان له‌خۆگرتبوو كه باسیان له ئازار‌و مه‌ینه‌تی ئافره‌تی كورد ده‌كرد، ئه‌وه‌ی له‌م پێشانگایه‌دا جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئاماده‌بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو بوو له بینه‌ران كه هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كانی له‌خۆده‌گرت. له‌باره‌ی پێشانگاكه‌وه، شه‌هلا عه‌لی بۆ سایتی خاك وتی: ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م ته‌نها ئه‌وه‌یه هه‌موو خه‌یاڵه‌كانم چڕبكه‌مه‌وه تا بتوانم هه‌موو ئه‌و ئازار‌و جه‌ورو سته‌مه‌ی كه به‌شێكی زۆر له خانمانی كورد به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن ده‌ریبخه‌م، په‌یامێك بگه‌یه‌نم به ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر تا بڵێم كه ده‌كرێت وه‌ك هاوتای ئێوه سه‌یر بكرێین، خۆشحاڵم كه ئه‌م رێژه به‌رچاوه‌ی بینه‌ر ده‌بینم ئه‌مڕۆ لێره‌ن، پێموایه له ئێستادا به‌ركه‌وتنێكی جوان هه‌یه له‌نێوان هونه‌رمه‌ندو بینه‌ردا، له كۆتاییدا به‌هیوام كه‌مێك له ئازار‌و ئه‌ركی خانمانم گه‌یاندبێت، به‌هیواوه ده‌ڕوانم كه ئه‌م كه‌لتوره به‌ره‌به‌ره له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه بچێت و لێره به‌دواوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م كه تابلۆكانی ئه‌م پێشانگایه‌م له شاره‌كانی تری كوردستانیش نمایش بكه‌م. خاك – خدر محه‌مه‌د
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure