له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستی، پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه قیاسی ورگ به‌هۆی چه‌ورییه‌وه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. زانایانی بواری ته‌ندروستی له وڵاتی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌ستن به لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی قیاسی ورگ و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه پزیشكان بۆ ماوه‌ی ۱۵ ساڵ به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ته‌ندروستی ۱۵.۰۰۰ كه‌س ده‌كه‌ن. له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی جه‌سته‌یان گونجاوه به‌ڵام قیاسی ورگیان زۆره پێشتر ژیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشی جه‌سته‌یان قورسه‌و قیاسی ورگیان كه‌متر بووه. پزیشكان ده‌شڵێن: به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌وری ورگ له زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌وه نزیكه له‌چاو چه‌وری ران و سمت، بۆیه چه‌وری ورگ كاریگه‌ری زیاتر به‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان هه‌یه. هه‌ربۆیه گونجاوترین قیاسی ورگ بۆ ژنان ۸۸ سانتیمه‌تره‌و بۆ پیاوان ۱۰۲ سانتیمه‌تره. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure