12/3/2017 02:22 PM

لەتوڵەیتوڵەوە بۆ ناوزەنگ

کوردستانی نوێ لە درێژەی کاروچالاکیەکانیدا، کۆڕێکی بۆ خەڵەف غەفور به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی کتێبەکەی (لە توڵەیتوڵەوە  بۆ ناوزەنگ) سازکرد.
کتێبەکەش زنجیرەیەک دیدارە لەگەڵ  عومەر شێخمووس ، عەبدولرەزاق فەیلی، عادل موراد، د. فوئاد مەعسوم ، کە چیرۆکی سەرەتاکانی دامەزراندنی  یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگێرنەوە.
خەڵەف غەفور لەسەرەتای قسەکانیدا باسی لەوەکرد، دیداری لەگەڵ چوار ئەندامی ده‌سته‌ی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان سازداوه‌، هەروەها هەوڵی زۆریداوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ جەنابی مام جەلال دیدار سازبکات، بەڵام لەبەر به‌رپرسیارێتی و کاروباری سەرۆکایەتی، دەرفەتی بۆ نەڕەخساوە. دواتر نەوشیراوان مستەفا ئامادەنەبووە تا دیداری لەگەل بکرێت.  د.کەمال فوئادیش  نەخۆش بووەو لە دەروەی وڵات بووە.
 وتیشی هیوادارم ئەم شێوازە لەکاری رۆژنامەوانی بایەخی هەبێت و بتوانم لە ئایندەدا پەرەی پێبدەم. پاشان سوپاسی دەزگای ئایدیای کرد بۆ لە چاپدانی کتێبەکە.
دواتر عومەر شێخمووس، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەروەها یەکێک لەوکەسانەی دیدارەکەی لەگەڵدا کراوە وتی: لەم مەسەلەیەی دروستبوونی یەکێتی نیشیمانی کوردستان  مام جەلال دەورێکی زۆر سەرەکی هەبووە کە توانیویەتی ئەم هەڤاڵانە کۆبکاتەوە.  یەکێتی نیشتیمانی نە ئەنگوستیلەی حیزبێکی ترە  نە دەبێت رۆڵی دەستەی دامەزرێنەر فەرامۆش بکرێت. نابێت رۆڵ و بایەخی دەستەی دامەزرێنەر و رێکخستنەکانی دەرەوەو ناوەوە فەرامۆش بکرێت. نە دەوری کۆمەڵە و نە ئەو شۆڕشگێرانەی کە دەوریان لە دروەست بوونی ئەم حیزبەدا هەبووە ئاماژەی پێ نەکرێت.
عەبدولرەزاق فەیلی باسی وێڕای پیرۆزبای لەم کتیبە وتی: زۆر جار کەباسی مێژووی یەکێتی نیشتیمانی دەکرێت. هەندێک جار هەوڵدەدرێت فەرامۆشی دەستەی دامەزرێنەران بکرێت. راستە ئەو برادەرانەی دەرەوەی وڵات رۆڵیان گێڕاوە ودەوری خۆیان بینیوە، بەلام دەستەی دامەزرێنەریش هۆکاری دروست بوونی ئەم حیزبەن. نەک هەر لە دامەزراندنی یەکێتی و دەستپێکردنەوەی شۆڕشدا هەم لە خەڵک٣٩ شەهید دراوە لەو خەڵکانەی لەسوریاوە نێردراونەتەوە بۆ ناوەوەی وڵات. و هیوادارین بۆ نوسینەوەی مێژووە ئەم بارانە رەچاوبکرێت نامانەوێت لە مێژووی کەس کەمبکرێت بەڵام ناکرێت ئەو مێژووەش رەچاو نەکرێت کە دەستەی دامەزرێنەر دەورێکیان گێڕاوە بە تایبەتیش جەنابی مام جەلال کە لە سەرەتای دامەزراندنەوە هەر کەسێک لەو بەرێزانە دەمان بیبین دەیانوت چاوەڕێ بکەن مام جەلال شتێکی زۆر گرنگی بە دەستەوەیە مام جەلال هەموو ئەو شتانەی ئامادەکردبوو کە بوو بو بنچینە بۆ دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
هەر لە درێژەی دیدارەکەدا مستەفا چاو رەش باسی رۆڵی ریکخستنەکانی دەروەی وڵاتی کرد ئاماژەی بە دەوری ئەو هەڤاڵانەدا رۆڵی گرنگیان بینیوە لەم بوارەدا. بەهەمان شێوە محەمەد سابیر ئەویش تەکیدی لەسەر رۆڵی جەنابی مام جەلال کردەوە و هەموو ئەو تیكۆشەرانەی دەروەو ناوەوەی وڵات . زۆر جار ئەم مێژووە دەبەسترێتەوە بە دەوری رێکخستنەکانی دەرەوە هەم لە بیدایەتەکانی دامەزراندن لەگەڵ یەکێتی بوون هەم لە کاری رێکخراوەیشدا بوون . هیوادارم کە ئەم دەورەش لە ئایندەدا لەچاوپێکەوتنەکان و ئەو کتێبانەی لەم بوارەدا دەنوسرێت ئەم رۆڵە فەرامۆش نەکرێت.

لەکۆتای دیدارەکەدا ئەوەی هەمووان لەسەری کۆک بوون چ ئەوانەی دەستەی دامەزرێنەر و دیداریان لەگەڵدا کراوە چ ئەو کەسانەی قسەیەکیان کرد لە دیدارەکەدا تەکیدیان لەسەر رۆڵی میحوەری جەنابی مام جەلال کرد لە دامەزراندن و خستنە سەر کارو دەستپێکردنی شۆڕشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا . لە کۆتایدا نووسەر خەڵەف غەفور ئیمزای کتێبەکەی خۆی کرد بۆ هەموو بەشداربوانی کۆبونەوەکە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved