12/3/2017 02:26 PM

چالاكی وێژەیی، مەراسیمێكی بۆ كتێبی مەلا عەبدوڵڵا چروستانی رێكخست

لەمەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیر خدری شاهۆ لە سلێمانی، مەراسیمی دابەشكردنی كتێبی (پوختەیەك لە ژیاننامەوی موفتی و زانای گەورەی كورد مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا چروستانی) لەئامادەكردنی هەردی صابر بەڕێوەچوو.
مەراسیمەكە، لەلایەن بەشی چالاكی وێژەیی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەكرا بە هاوكاری بنەماڵەی مامۆستا مەلا چروستانی. كە تێیدا سەرەتا وتەیەك لەبارەی بایەخی كتێبەكەو پێگەی مامۆستای كۆچكردوو لەلایەن م.ئەیوب كوێخا رۆستەم بەڕێوەبەری چالاكی وێژەییەوە پێًشكەشكراو دواتر چەند وتەیەكی ترو دابەشكردنی كتێبەكە بەسەر ئامادەبووان بەڕێوەچوو.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved