13/3/2017 09:08 AM

بۆچی ڕەنگی تاکسی زەردە ؟


لەزۆربەی وڵاتانی جیهان ڕەنگی زەرد بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسی دیاری کراوە کە ئەمەش جێگای پرسیاری زۆرێک لە خەڵکە کەبۆچی ڕەنگی تەکسیەکان جیاواز لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە زەردەو هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو ڕەنگە بۆچی دەگەڕێتەوە؟

توێژینەوەیەکی نوێی ئەکادیمیای نیشتیمانی زانست لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئاماژەبەوە دەکات هەڵبژاردنی ڕەنگی زەرد بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسی هەڵبژاردنێکی هەڕەمەکی نیە بەڵکو پەیوەستە بە باری پارێزراوی ئۆتۆمبێلەکەوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئەو تاکسیانەی ڕەنگیان زەردە بە ڕێژەی ٥% کەمتر توشی ڕوداوەکانی هاتوچۆ دەبن بە بەراورد بە ڕەنگە جیاوازەکانی دیکەی تاکسی لە ڕۆژدا .

ئەوەش خراوەتەڕوو جیاوازیەکی گەورە بەدی دەکرێت لە بینی تەکسی ڕەنگی زەرد بە بەراورد بە ڕەنگەکانی دیکە لەپاش خۆر ئاوابوون ، ئوتۆمبێلە ڕەنگ زەردەکان بە ئاسانی لەژێر ڕوناکی گڵۆپی سەر شەقامەکاندا دەبیندرێن.

توێژینەوەکە ڕونی دەکاتەوە ئەو ئۆتۆمبێلە تاکسیانەی ڕەنگیان قاوەی کاڵە بە ڕێژەی لە ١٩% زیاتر توشی ڕوداوەکانی هاتوچۆدەبن لەچاو ئۆتۆمبێلی تاکسی ڕەنگ زەرد.


خاك- ژیمان عبدالرحمن
س/سپوتنیك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved