13/3/2017 09:50 AM

بەرشەلۆنە دۆرا و ریاڵ مەدرید پێشەنگی وەرگرتەوە

لە یارییەكانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپتانی دا یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خویی توشی دۆرانێكی چاوەرواننەكراو هات و ریاڵ مەدریدیش بە بردنەوە پێشەنگی وەرگرتەوە.

\
بەرشەلۆنە لە بەرامبەر یانەی لاكەرۆنیا كە لە دواپلەكانی كۆتایی خولەكەیە نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت  و بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك توشی دۆران هات.


لەیارییەكی تردا ریاڵ مەدرید بەسەركردایەتی رامۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردنەوەی بەدەست هێنا لەبەرامبەر یانەی ریاڵ بیتسدا و پێشەنگی لەبەرشەلۆنەوەرگرتەوەو بە جیاوازی دوو خاڵ و بە یارییەكی دواخراو لە پێشەنگدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved