13/3/2017 01:13 PM

لوقمان سەلیم و گروپی لوڕ ئاهەنگی نەورۆز دەبەنە ئەوروپا

لە کارێکی نوێدا گروپی لوڕ لەگەڵ هونەرمەند لوقمان سەلیم، لە پەڕلەمانی ئیتاڵیا ئاهەنگی نەورۆز ساز دەکەن .

لەوبارەیەوە هونەرمەند لوقمان سەلیم، بۆ سایتی خاك وتی لە ڕێگەی پەڕلەمان و حکومەتی ئیتاڵیاوە بانگێشتێکی فەرمیمان پێگەیشتووە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە ١٩ی ئەم مانگەدا سەردانی وڵاتی ئیتاڵیا دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد بەهاوکاری لەگەڵ گروپی لوڕدا سەرەتا دەچنە شاری ڕۆمای پایتەختی وڵاتی ئیتاڵیاو لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزك ساز دەکەن .

ئەوەشی خستە ڕوو دواتر لە  شارەکانی دیکەی وڵاتی ئیتاڵیا و لە وڵاتانی سویسرا و ئیسپانیاش کۆسنێرتی گۆرانی و میوزیك کوردی ساز دەکەن .

هونەرمەند  وتیشی ئەمە کارێکی گرنگە بۆئێمە کە بتوانین هونەر ومیوزیکی ڕەسەن و کلتوری کوردی بە وڵاتانی دیکە بناسێنین و لە پەڕلەمانی ئیتاڵیادا گۆرانی و میوزیکی کوردی بچڕین .

دەتوانن لە ڕێگەی بەرنەمای گۆڤارەوە کاتژمێر ٧ی ئێوارە بینەری تەواوی چاوپێکەوتنی هونەرمەند لوقمان سەلیم بن  .

خاک- تایبەت





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved