مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم زانایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی‌و كه‌لتووری كوردستانه‌و له‌رشته‌كانی نوسین‌و وه‌رگێڕان‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی خزمه‌تێكی زۆری به‌كاروانی رۆشنبیری كوردستان كرد‌و وه‌ك قه‌ڵه‌مێكی ئازا‌و پێشكه‌وتنخواز له‌ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌وه چووه لاپه‌ڕه دره‌وشاوه‌كانی مێژووی كوردستانه‌وه. مامۆستا محه‌مه‌د له 14ی ئابی 1931 له‌ناحیه‌ی بیاره‌ی سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه. له‌ئامێزی خانه‌واده‌ی موده‌ڕیسدا په‌روه‌رده بوو كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی شكۆداری ئاینیی زانستپه‌وه‌ر‌و ئه‌ده‌بپه‌وه‌ر بوون‌و له‌سه‌رده‌ستی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسی باوكی‌و زانا ئایینیه‌كانی دیكه‌ی ده‌رسه ئایینه‌یه‌كانی خوێند‌و مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تیی وه‌رگرت‌و به‌ڵام كاری مه‌لایه‌تی نه‌كرد‌و خۆی ته‌رخان كرد بۆ خزمه‌تی كه‌لتوری گه‌له‌كه‌ی. مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم كه‌سێكی چه‌پ‌و خاوه‌ن بیرێكی پێشكه‌وتنخواز‌و شارستانی بوو، به‌هۆی بیر‌و بۆچوون‌و هه‌ڵویسته سیاسی‌و نیشتمانییه‌كانییه‌وه تووشی راونان‌و زیندان‌و ئازاردان بوو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه كۆڵیان پێنه‌دا‌و له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی سوور بوو، ته‌نانه‌ت زیندانیشی وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك‌و وێستگه‌یه‌كی تێكۆشان‌و كاركردن سه‌یر ئه‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ش كونجی زیندانیشی بۆ خزمه‌تی نوسین وه‌به‌رهێنا‌و هه‌ردوو كتێبی( جه‌نگاوه‌رێكی ڤێتنامی)و (لاوك‌و حه‌یران)ی له‌زیندان نووسی. مامۆستا محه‌مه‌د وه‌ك لێكۆڵیارێك خزمه‌تێكی فره‌ی به‌ئه‌ده‌بی كوردی كردووه‌و دیوانی چه‌ند شاعیرێكی گه‌وره‌ی كوردی ساغ كردۆته‌وه‌و به‌چاپی گه‌یاندوون‌و له فه‌وتان رزگاری كردوون، له‌وانه( مه‌وله‌وی، نالی، مه‌حوی، حاجی قادری كۆیی، سالم، بێسارانی، گۆران‌و بێخود)ی چه‌ندان كاری ناوازه‌ی دیكه. زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و فارسی به‌باشی زانیوه‌و ئه‌وه‌ش هاوكارێكی باشی بووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌رگێڕیكی به‌سه‌لیقه خزمه‌ت بكات‌و له‌و بواره‌شدا شوێن په‌نجه‌ی دیاره. مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد‌و سكرتێری نوسینی گۆڤاره‌كه‌ی بوو، وه‌ك نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسێكی به‌توانا له‌و گۆڤاره‌و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی تر خزمه‌تی كرد‌و چه‌ندین وتار‌و لێكۆڵنه‌وه‌ی زانستی به‌پێزی پێشكه‌ش كرد. ماوه‌یه‌كی زۆریش ئه‌ندامێكی چالاكی كۆڕی زانیاری كورد بوو، له‌رێی ئه‌و كۆڕه‌و گۆڤاره‌یه‌كه‌وه خزمه‌تی زۆری به‌ئه‌ده‌ب‌و كه‌لتوری كوردی كرد. ئه‌م زانا ناوداره‌ی كورد نزیكه‌ی نیوسه‌ده له‌ته‌مه‌نی خۆی به‌خزمه‌تی ئه‌ده‌ب‌و روناكبیریی كوردستان به‌خشی‌و خاوه‌نی زیاتر له 20 كتێبی ناوازه‌و ده‌یان وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌نرخه. به‌داخه‌وه ئه‌م زانا پایه‌دار‌و پێشكه‌وتنخواز‌و بیر رۆشنه‌ی كوردستان، پاش ململانێیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی به‌ره‌به‌یانی 12ی ئازاری 2017 بۆ دواجار له‌شاری سلێمانی چاوه‌كانی لێكنا‌و ئۆغری كرد‌و چووه دنیای نه‌مرانه‌وه له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆشی له‌گردی سه‌یوان له‌ته‌نیش گۆرانی شاعیر‌و هاورێی به‌خاك سپێرا له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌رێز حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری ی ن ك و ژماره‌یه‌كی زۆر له نوسه‌ران‌و ئه‌دیبانی سلێمانی كوردستان ئاماده‌ی بون. درودی رێز‌و وه‌فا‌و ئه‌مه‌كداری بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزی محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم ئه‌و پیاوه‌ی بیر‌و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی به‌پاكی‌و دره‌وشاوه‌یی مایه‌وه‌و هیچ زروف‌و زه‌مانێك كاری تێنه‌كرد‌و وه‌ك سوڵتانی ئه‌ده‌بی كوردی چووه دیرۆكه‌وه.
كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure