بریارە ئەمشەو لە بەردەوامی یارییەكانی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە ناسراوە بە چامپیۆنزلیگ دوویاری گرنگ بەرێوە بچێت لە قۆناغی 16ی جامەكەداو سبەی شەویش دوو یاری تر ئەنجام دەدرێت.
ئەمشەو كاتژمێر10:45 خولەك بەكاتی كوردستان لە یاری یەكەمدا یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر یانەی پۆرتۆی پورتوگالی یاری دەكات لە نێو یاریگای خۆیدا كە لە یاری پێشودا یۆڤی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام براوە بوو.
لە یاری دووەمدا یانەی لیستەر سیتی بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە یاری دەكات كە یاری پێشوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی یانە ئیسپانیەكە هاتبوو.
سبەی شەو دوویاری تر ئەنجام دەدرێت لە نێوان یانەكانی مۆناكۆ و مانسیتی و ئەتلەنتیكۆ مەدرید و بایرن لیڤەركوزن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure