15/3/2017 09:19 AM

ماڵئاوای لە کوێربون بکە بە دانانی تۆڕێکی نوێ بۆ چاو


کزبونی چاو و لەدەستدانی بینین کێشەی بەشێکی زۆری خەڵکە بەڵام لە دۆزینەوەیەکی نوێدا زانایان توانیان چارەسەری لەدەستدانی بینین لە ڕێگەی چاوی ماسیەوە بدۆزنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی " دیلی مەیل"ی بەڕیتانی زانایان لە زانکۆی فاندربیلتی ئەمریکا، ئاماژەیان بەوەکردووە هۆکاری کزبونی چاو و لە دەستدانی بینین پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە کە تۆڕی چاو توشی داڕمان دەکات .

زانایان لە توێژینەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە چینێکی کیمیای لە دەماغی ماسیدا بونی هەیە کە یارمەتی ناووچەی داڕماوی چاو دەدات دەتوانێت لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا نوێی بکاتەوە.

توێژینەوەکە باس لەوەدەکات، توڕی چاوی ماسی لەجۆرە خانەیەك پێک دێت بەناوی (مولر گلیا) کە دەوری سەرەکی دەبینێت لە نوێبونەوەدا دەتواندرێت لەبری خانە داڕماوەکان لە چاوی مرۆڤدا دابندرێت .

هەروەها سەرۆکی توێژینەوەکە پرۆفیسۆر جیمس باتون، ئاماژە بەوەدەکات دەتواندرێت نەشتەرگەری دانانی خانەکانی ماسی لەپێش داڕمانی تۆڕی چاودا ئەنجام بدرێت.

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved