15/3/2017 09:59 AM

یۆڤی و لیستەر گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەكانی  قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە دوویاری كۆتای ئەو قۆناغەدا دوو یانەی نوێ گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.


یۆڤانتۆس بە بردنەوەی لە یانەی پۆرتۆ بە گۆڵێكی بێوەڵام كە دیبالا تۆماری كرد,بە كۆی ئەنجامی رۆشتن و هاتن بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەست هێنا.


لە یاری دووەمدا لیستەر سیتی توانی بەردەوامی بداتە ئەنجامە باشەكانی و لە یاری گەرانەوەدا تۆڵەی لە ئیشبیلیە كردەوەو گەیشتە قۆناغی داهاتوو كاتێك لە نێو یاریگای  خۆی بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەركەوتنی بەدەت هێنا ,بە ئەنجامی چون و هاتن بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ توانی هاوشانی یانە گەورەكانی ئەوروپا لە قۆناغی 8 ی جامەكە خۆی ببینێتەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved