15/3/2017 03:04 PM

دیدارێكی هونەری سینەما لەهەولێر

بڕیارە لە رۆژی 4/4/2017، سینەماكارو رەخنەگرانی بواری هونەری حەوتەم، دیدارێكی هونەریی لەشاری هەولێر ساز بكەن لەبارەی  هەڵسەنگاندن بۆ بواری سینەمای كوردی لەئێستادا.
دیدارەكە دەزگای سێڤن ئارت لە شاری هەولێر رێكیدەخات و  سێ رۆژ بەردەوام دەبێت سینەماكارانی كوردی لە سەرجەم شارەكان بەشداری تێدا دەكەن.
بڕیاریشە دوای دیدارەكەو گفتوگۆكان، پێشنیاز و گفتوگۆكان بكرێتە كتێبێك و بڵاوبكرێتەوە لەپێناو زانینی رەوشی سینەما لەكوردستان.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved