15/3/2017 03:07 PM

فیلمێكی كوردی لەبەشی كورتە فیلمی فێستیڤاڵی كان نمایشدەكرێت

كورتە فیلمێكی كوردی بەناوی (دواین پەڕینەوە) لەبەشی كورتە فیلمی فێستیڤاڵی سینەمایی كان نمایشدەكرێت. كورتە فیلمەكە بەسپۆنسەری هەریەك لەكۆمپانیای مەستی فیلم‌و كۆمپانیای هاما‌و سەنتەری میترۆ هاتۆتەبەرهەم‌و لەسیناریۆ‌و دەرهێنانی سەفین قانیع-ە.
لەبارەی فیلمەكە‌و لەلێدوانێكیدا، دەرهێنەر سەفین قانیع وتی "كورتە فیلمی (دواین پەڕینەوە) ماوەكەی 18 خولەكە‌و بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی ئایاردا لەوڵاتی فەڕەنسا‌و لەبەشی كورتە فیلمی فێستیڤاڵی سینەمایی كان، نمایش بكرێت". وتیشی "لەبەرنامەماندایە لەچەند فێستیڤاڵێكی سینەمایی تری جیهانی‌و نێوخۆیی بەشداری بكەین".
لەبارەی ستافی بەرهەمهێنانی كورتە فیلمەكەش، دەرهێنەری كورتە فیلمەكە وتی "ستافی بەرهەمهێنانی كورتە فیلمەكە پێكهاتون لە:بڕیار بەختیار-بەڕێوەبەری وێنەگرتن، دانەر عومەر-رەنگ‌و مۆنتاژ، دەوەن نەوزاد-ماكیاژ، داستان بەرزان-دیزاینەر، دانا میرزا-بەڕێوەبەری بەرهەم، شاڵاو جەمال‌و ئەرین-یاریدەدەری دەرهێنەر، نواندن: عومەر سەرگەتی، كاشما محەمەد، شاڵاو جەمال، هەڵۆ غەریب، بەرهەمی:بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی".

خاك-هەردی محەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved