به یاده‌وه‌رییه‌كانی مناڵیی (ئازاد تۆفیق) پێشكه‌شه جارێكی تر هه‌ڵه‌بجه‌كه‌ت... وه‌ك جاران نابینیته‌وه كۆڵانه‌كانی مناڵییت... تێكچوون نایانناسیته‌وه كوا هه‌ڵه‌بجه‌كه‌ی جارانت؟! هیچی وه‌كوو خۆی نه‌ماوه ماڵه دڵنشینه‌كه‌شتان... هه‌روه‌كوو دڵت روخاوه ئه‌مێستا هه‌ڵه‌بجه بۆ تۆ... شاری حه‌سره‌ت و برینه ئه‌وه‌ی بۆ تۆ ماوه‌ته‌وه... ته‌نها یادگاریی شیرینه نوقڵی قسه خۆشه‌كانی... بارام به‌گت گوی لی نابی من ئه‌زانم دڵخۆشیی تۆ... ره‌نگه لای ئه‌و به‌جی مابی داده دۆی نه‌ما تا بڕژی... ئیتر داراش دار نابینی ده‌رگای مه‌كته‌ب ناكرێته‌وه‌و... مام زۆراب مێوژ ناهێنی ئای له‌و رۆژه‌ی خواحافیزییت... له هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌مه‌نت كرد به رۆحێكی له‌ت له‌ته‌وه... رێگه‌ی هات و نه‌هاتت گرت تۆ به‌م دڵه كه‌یله‌ته‌وه... به‌ره‌و كوێوه هه‌نگاو ئه‌نێی چۆن به ته‌نیا جێی ئه‌هێڵی... هه‌ڵه‌بجه لای كی دائه‌نێی؟! *** ئای هه‌ڵه‌بجه چه‌ند بێكه‌س و... چه‌ند ته‌نیا بووی له شانزه‌ی سی له‌و رۆژه‌وه هه‌تا ئێستاش... ئاگر له جه‌رگت هه‌ڵئه‌سی كی دیوویه‌تی له یه‌ك كاتا... پێنج هه‌زار ئازیزی بمری؟!! كی ئه‌توانی به‌رگه‌ی كۆستی... شاره شیرینه‌كه‌ی بگری!! عومه‌ری خاوه‌ر چه‌ندی كرد... گاز كۆرپه‌كه‌ی نه‌خنكێنی هه‌تا ئێستاش ئه‌و دیمه‌نه‌ی... ناخ و رۆحمان ئه‌برژێنی چه‌ند ئه‌سته‌مه سه‌ر هه‌ڵگرتن ماڵئاوایی كردن له شار... چه‌ند سه‌خته ماڵ به جێ هێشتن به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار بمبه‌نه‌وه بۆ رابردوو... بۆ گه‌ڕه‌كه ساده‌كه‌مان بۆ لای میهره‌بانیی دایكم... بۆ ماڵه پڕ یاده‌كه‌مان ئێستاش كه سه‌ر ئه‌ده‌مه‌وه خۆم بۆ جاران ئه‌به‌مه‌وه مناڵییم بیر ئه‌خه‌مه‌وه مه‌یلم تازه ئه‌كه‌مه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌كه‌ی نوری چاوم به یادی جارانت ماوم له كوێ بم وای له هه‌ناوم بۆ ساتی لێت دانه‌بڕاوم هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌حمه‌د موختار جاف مه‌ڵبه‌ندی خه‌ڵكی سینه‌ساف ئێستاش به‌و هه‌موو زامه‌وه تۆ هه‌ر جوانی به‌لامه‌وه ئیسماعیل محه‌مه‌د پایزی 2016 * كتێبی (پیرمحه‌مه‌و... فڕین به‌ره‌و ماڵی خۆڵه‌په‌تی) ی برای نووسه‌ر كاك ئازاد تۆفیق ئیلهامی نوسینی ئه‌م شیعره‌ی پێبه‌خشیم. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure