لە یارییەكانی قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكان و لە دوو یاری كۆتایی ئەو قۆناغەدا مانچستەر سیتی لە سەردەستی یانەی مۆناكۆ ماڵئاوایی لە جامەكە كرد.
مانسیتی لە یاری پێشودا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بردنەوەی بەدەست هێنابوو بەڵام لە یاری گەرانەوەدا نەی توانی خۆی رابگرێت و مۆناكۆ بردنەوەی بەدەست هێنا.
یانەی مۆناكۆی فەرەنسا بەبردنەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە كۆی ئەنجامی هاتن و رۆشتن توانی خۆی بگەیەنێتە یارییەكانی قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتیەكە و مانچستە سیتی گواردیۆلاش ماڵئاوایی كرد.
لە یارییەكی تردا ئەتلەنتیكۆ مەدرید بە یەكسان بونی لەگەڵ بایرن لیڤەركوزن توانی بە سودوە گرتن لە یاری پێشوو هاوشانی مۆناكۆ گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure