16/3/2017 11:18 AM

وەرزشی هەڵەبجە بە یادگاری دەکرێت

شاری هەڵەبجە لەڕووی وەرزشیەوە مێژویەکی دێرینی هەیە کە خاوەنی چەندین تیپی ناودار و یاریزانی بەتوانا بووە، لەبوارە جیاجیاکانی وەرزشدا و خاوەنی فیستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی بووە لە ناوەندەکانی خوێندندا .

بۆ بە زیندوهێشتنەوەی ناو و ئەزمونی تیپەجۆراوجۆرەکانی شارەکەو یاریزانانی بوارە جیاجیاکانی وەرزش ئەلبومی (سەردەمی زێڕینی وەرزشی هەڵەبجە) چاپدەکرێت.

لەوبارەیەوە محەمەد ئەحمەد فەرەج، خاوەنی بیرۆکەو کۆکردنەوەی وێنەکان بۆ سایتی خاك وتی، ئەوەی منی هاندا بۆ دروستکردنی ئەو ئەلبومە، ئەو تیپە وەرزشی و یارزانانەی شارەکە بوو کەلەساڵانی پەنجاکانەوە تا ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکان وەرزشێکی جوان و ئاست بەرزیان پیشانداوە، لەو ساڵانەدا یاریزانانی شارەکە کۆدەبوینەوەو وەرزشێکی پاکمان دەکرد بەبێ بونی هیچ ڕوداوێک ئاستێکی بەرزو دیارمان پیشان ئەدا ئەو کاتە هەڵەبجە قەزا بوو بەڵام لەگەڵ تیپی پارێزگاکاندا ململانێی وەرزشیمان دەکرد ، ئەوەوای کرد وێنەی وەرزشکاران و ئەو کەسانەی دەورو کاریگەریان هەبووە لە وەرزشدا لە ئەلبومێکدا وێنەکانیان کۆبکەمەوە .

وتیشی ئەلبومەکە لە ١٧٣ لاپەڕە پێکدێت و وێنەی وەرزشە جیاجیاکانی شارەکە لە ساڵانی پەنجاکانەوە ئەو وێنانەی دەست کەوتووە لە خۆدەگرێت و وێنەی بەشێکیش لە یاریزانان و تیپەکان بەهۆی کارەساتەکانەوە فەوتاون.

ئەوەشی خستە ڕوو بەشێکی وێنەکان لە ئەرشیفی خۆیەوە وەرگیراون و بەشێکیشی لەلایەن وەرزش دۆستان ویاریزانانی دێرینی هەڵەبجەوە بەدەست کەتون .


خاك- ژیمان













زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved