16/3/2017 05:20 PM

خەڵاتی ڕێزلێنانی دادگای نێودوڵەتی بۆ ئاشتی پێشكەش بە خاتوو گەلاوێژدەكرێت.

 بڕوانامەو خەڵاتی ڕێزلێنانی دادگای نێودەوڵەتی (ئینكۆرد) كە بارەگاگەی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و دادگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری قاهیرەی پاتتەختی میسر بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی،بۆ یەكەجار وەك كوردێك  دەدرێتە حاكم سامان سەید عەتارو ئەویش لەلایەن خۆیە وە قەڵغان و بڕوانامەی  ئاشتی نێودەوڵەتی و جیهانی پێشكەشی خاتوو گەلاوێژی كرد، وەك ژنێكی خەباتگێڕو ئەدیب.
 لە مەراسیمێكدا لەشاری سلێمانی ڕۆژی 16\3\1017 بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆو نووسەران و ڕۆژنامەنوسان،بڕوانامەی ڕێزلێنان و قەڵغانی تایبەت بە دادگای نێودەوڵەتی بۆئاشتی لەلایەن حاكم سامان سەید عەتارەوە پێشكەش بەخاتوو گەلاوێژكرا.
لەوتەیەكدا،حاكم سامان سەید عەتار كەبۆیەكەمجارە ئەم بڕوانامەیە لەدادگایەكی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت ئاماژەی بەوەكرد:
لە پای تیكۆشان و ماندوبونی گەلاوێژخان لە سەرەتای شورشی ڕزگاری خوازی كورد ڕۆڵیكی بەرچاوتان لە شورشی ئەیلول و شورشی بزاڤی خۆازی كورد و شوڕشی نوێێ بە ڕابەرایەتی ڕۆناكبیر و ماموستای گەورەمامۆستا برایم ئەحمەد و جەنابی مام جەلال كە جێگای فەخرن‌ بۆ هەموو كوردیك، شەرەفیكی گەورەیە كە بتوانم وەكو ڕێزلینان لە بەرێزتان وەكۆ ژنیكی كاریزما لە گۆڕەپانی خەبات و تیكۆشان،  دیاری دادگای نێودەوڵەتی لەندەن و دادگایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تان پێ بەبەخشم یەكەم دادوەرم وەكو كورد و كادیری یەكیتی نیشتیمانی كوردستان لە ساڵی ڕابوردوو ئەو شەرەفەم پێێ بڕا وەكو دادوەریكی كورد دەستت نیشانكراوم لە دادگای نیودەوڵەتی لەندەن انگلتڕا، بەڕێزیشتان یەكەم كەسن پێشنیاری ئەو دێاریە نیودەوڵەتی كراون ... 
لە بەرامبەردا، خاتوو گەلاوێژ، وێڕای پیرۆزبای گەرم لە دادوەر سامان سەید عەتار كەوەك كوردێك و كادرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان توانیویەتی ئەو خەڵاتە نێودەوڵەتیە بەدەستبهێنێ و هیوای خواست بەهۆی ئەم برَوانامەیەوە بتوانێت بەباشترین شێوە بەرگری لەمافی گەلی كورد لە هەرچوارپارصەی كوردستان بكات و بەتایبەت كە گەلی كورد گەلێكێكی ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستە.
شایەنی باسە:
دادگای نێودەوڵەعتی ئاشتی بەبڕیاری ژمارە 89 لە 1976 بۆ چارەسەركردنی كێشە نێودەوڵەتیەكان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دامەزراوەوسێ بارەگای سەرەكی هەیە لە جیهاندالە بەریتانیاو میسرو بولگاریایەو دادوەر سامان كەهەڵگری دوو بڕوانامەی ماستە رە لە زانكۆكانی قاهیرەوە لە ندەن و ئێستاش وەك خوێندكاری دكتۆركاند یكراوە، توانیویەتی بڕوانامەی ئەم دادگانێودەوڵەتیە بەدەستبهێنێت وەك یەكەم دادوەری كورد و نوێنەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی ئەم دادگا نێودەوڵەتیەیە.جیگای ئامەژەیە،حاكم سامان عەتار ناسراوە بە سامان سەید عەتار كەبۆیەكەمجارە ئەم بڕوانامەیە لەدادگایەكی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت.

 فۆتۆ: ڕێبین ئەحمەد



خاك













زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved