18/3/2017 09:24 AM

تایتانیك دەکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری

نقومبونی کەشتی تایتانیك یەکێکبووە لە ڕوداوە تراژیدیاکانی سەدەی ڕابردو لە ئێستادا ئەو کەشتیە بە قوڵای ٤ هەزار مەتر لە ژێر ئاودایە لە ناوچەی باکوری زەریای ئەتڵەسی.

بینینی کەشتی تایتانیك خەون و خەیاڵی خەڵکانێکی زۆرە لە جیهاندا بۆیە کۆمپانیای " بولو ماربل برایفت " ی گەشتیاری کە بنکەی سەرەکەی لە شاری لەندەنە هەلێکی نوێ دەخاتە بەردەم گەشتیاران تا بتوانن لە ساڵی ٢٠١٨دا بە گەشتێکی ٨ ڕۆژە سەردانی کەشتی تایتانیك بکەن و کەشتیەکی خەیاڵی سەدەی ڕابردوو ببین.

ئەمکارەش پاش تاقیکردنەوەی ژمارەیەك شارەزای بواری ژێر دەریا هات کە گەشتێکیان بۆ ژێر زەریاو ناو کەشتیەکە ئەنجامدا تا شێوازی خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی ناو کەشتیەکە لە ژێر زەریادا بدۆزنەوە.

 بڕیارە کۆمپانیای بولو ماربل، لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا دەست بە ناردنی گەشتیاران بکات بۆناو کەشتیەکە هەر گەشتێك لە ٣ گەشتیار پێکدێت لەگەڵ دەستەیەکی شارەزا لەبواری ژێر دەریایدا تا ڕێنومایی گەشتیاران بکەن و بەشەکانی کەشتیەکەیان پێبناسێنن.

کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە بڕی تێچوی هەر گەشتیارێک ١٠٥ هەزەر دۆلار دەبێت کەئەمەش بە نرخێکی خەیاڵی هەژمار دەکرێت لە کاتێکدا گەشتکردن بە کەشتی تایتانیك لە ساڵی ١٩١٢ دا بڕی ٤ هەزارو ٣٥٠ دۆلار بووە.

کەشتی تایتانیك درێژیەکەی ٨٨٠ پێ و بەرزیەکەی ١٠٠ پێ بووە لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٩١٢ دا بە هۆی بەرکەوتنی بە شاخێکی سەهۆڵین نقوم بووە تێیدا هەزار و پێنج سەد سەرنشینی کەشتیەکە گیانیان لەدەستداوە .


خاک- ژیمان
س/ هۆفینگتون پۆست





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved