چه‌وساندنه‌وه‌و زۆرداری په‌یوه‌ندی به خودی ره‌گه‌زی نێرینه یان مێینه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیداره به په‌روه‌رده‌و رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌ییه‌وه كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه په‌یوه‌سته به چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌س و لایه‌نه به‌هێزه‌كان له‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ كه‌سه لاوازه‌كان، ئه‌و هێزه‌ی له دواییدا ره‌گ و ریشه‌ی داده‌كوتێت له كۆمه‌ڵگه‌داو پاشان وه‌ك شتێكی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاسایی بێت. به‌وشێوه‌یه بۆ نه‌وه له‌دوای نه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. خودی په‌روه‌رده‌كردنی مێ به شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كراوه كه له زۆربه‌ی كاتدا لای زۆرێك له مرۆڤه‌كان چه‌وساندنه‌وه‌كه‌ی ئاسایی كه‌وتووه‌ته‌وه‌و بووه‌ته كه‌لتوورو هه‌مان شتیش به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه، بۆیه دوژمنی ژن خودی پیاو نییه، به‌ڵكو ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه بووه‌ته ئه‌وه‌ی گوزارشت له به‌های كۆمه‌ڵگه‌یی ده‌كات و پێویسته ره‌گ و ریشه‌ی هه‌ڵكه‌ندرێت. بوونی ئه‌و رۆشنبیرییه كۆمه‌ڵگه‌ییه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و په‌روه‌رده جیاوازه‌وه دروستده‌بێت به‌ته‌نها نابێته هۆی رێگری ژنان، به‌ڵكو گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی. بۆیه داكۆكیكردن ده‌بێته ئه‌رك و پێویستییه‌ك له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به دیموكراسی هه‌یه‌و هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشترن كه ئازادیی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ده‌خوازن. ئه‌مه‌ش واده‌كات ژنان به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م خه‌باته‌یان به‌ربكه‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی راسته‌وخۆن.. راسته ئه‌وه به‌ته‌نها ناكرێت و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵیش به‌نده به‌ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و رۆشنبیری پیاوانه‌وه، به‌ڵام تێگه‌یشتن له مافه‌كان و بزوێنه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌وڵه‌كان له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت له‌لایه‌ن ژنانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت ئه‌گینا پیاوان دۆخه‌كه له خۆیان ناگۆڕن. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی هاوكاری پیاوانیش گرنگێتی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌مكاته‌دا كه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن له هه‌موو نێوه‌نده‌كاندا، بۆیه عه‌قڵیه‌ت و سیستمی حوكمڕانی كه زۆرینه‌ی به عه‌قڵیه‌تی پیاوانه‌وه بڕیارده‌رن پێویسته له‌و نێوه‌نده‌وه پێ به‌پێی گۆڕانكارییه‌كانی ژنان هه‌وڵی بۆ بده‌ن و بێنه تێگه‌یشتن و بڕیار نه‌ك ته‌نها له دروشم و تیۆرییدا خۆی ببینێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته بچێته بواری كارپێكردنی جددییه‌وه. به بڕوای من گه‌ر ئه‌و كاته‌ش لێره‌و له‌وێ وه‌ك دوو مرۆڤ داستانی خۆشه‌ویستی پێكبهاتایه ئاشكرابوون و رێگه‌پێدان و زانینی زۆر باشتر‌و روودانی گرفته‌كانی زۆر كه‌متر ده‌كرده‌وه وه‌ك له‌وه‌ی به شاراوه‌یی دونیایه‌ك داستانی په‌یوه‌ندیكردنی جۆراجۆر له سه‌رده‌می خۆیدا تۆماربكه‌ن. خودی جیاوازی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی تێڕوانینی عه‌قڵیه‌ته‌كان وایكرد ئاڕاسته‌كان جیاوازی به خۆیانه‌وه ببینن به‌وه‌ی ئێستا به‌گشت عه‌قڵیه‌ته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئێستاشه‌وه شانازی و ئیعتراف بكه‌ن به توانای ژنان و هێزی راسته‌قینه‌ی ئیراده‌گه‌ریانه‌ی مرۆڤه‌كان بۆ خه‌بات دژ به كۆیلایه‌تی و داگیركه‌ری كه ئه‌گه‌ر پێشتر باوه‌ڕو په‌ییان پێببردایه، ئێستا واقع و ره‌وڕه‌وه‌ی دۆخه‌كه شێوه‌یه‌كی تری به‌خۆوه ده‌بینی، له‌و روانگه‌یه هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی تۆكمه‌ی مرۆیی له ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانیدا ئه‌ركێكی پێویست و گرنگی هه‌نگاوه‌كانه بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆیی شارستانی دادپه‌روه‌ر. نووسینی/ كنێر عه‌بدوڵڵا [email protected]
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure