له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست سایتی خاك كه‌وتووه، تێیدا هاتووه كه له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر رێز له سینه‌ماكاری كۆچكردووی ئێرانی "عه‌باس كیارۆسته‌می" ده‌گیرێت. رێوڕه‌سمی رێزلێنان له سینه‌ماكارای ناوداری ئێرانی "عه‌باس كیارۆسته‌می" و براوه‌ی خه‌ڵاتی چڵه‌به‌ڕووی كانی په‌نجاهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كان"ی فه‌ڕه‌نسا له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سینه‌ماكاران بۆ به‌شداربوون له‌م فێستیڤاڵه ده‌توانن فیلمه‌كانی خۆیان دوای ناونووس كردن له ماڵپه‌ڕی فێستیڤاڵی به ناونیشانی www.fajriff.com له رۆژانی 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 تا 10ی مارسی 2017 بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ ره‌وانه بكه‌ن. ره‌خنه‌گران و په‌یامنێران و رۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش بۆ به‌شداری له فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕیی فێستیڤاڵ بكه‌ن و بۆ به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه داواكاریی خۆیان تۆماربكه‌ن. له‌ناو دڵی پايته‌ختی ئێران‌دا، فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر رێز له فیلمه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه به‌كوالیته‌كان ده‌گرێت. ئه‌م رووداوه هونه‌رییه پشتیوانی له ئاڵوگۆڕییه فه‌رهه‌نگییه‌كان ده‌كات، ده‌ستكه‌وته نوێیه‌كانی سینه‌ماكاران هانده‌دات و نمایشیان ده‌كات و هه‌روه‌ها ئه‌و فیلمانه‌ی كه له بردنه‌سه‌رێی ئاستی هاوبه‌شی هونه‌ریی له روانگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی سینه‌ماییدا رێخۆشكه‌رن، ئاراسته‌ی هۆگرانی هونه‌ریی سینه‌ما ده‌كات. له‌ته‌نیشت ئه‌وانه‌شدا فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له گه‌شه‌پێدانی په‌یامی یه‌كسانی و ئاشتی جیهانی و هه‌روه‌ها ته‌كیزیان خستبێته‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌خلاقی و ئینسانییه‌كان، چاوخشاندن و دیدێكی تایبه‌تی ده‌بێت. هه‌روه‌ها فێستیڤاڵ بۆ ناساندنیی فیلمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیایی ناوه‌ندی گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له‌سازكردنیاندا له په‌نده راسته‌قینه‌كانی پێغه‌مبه‌رانی ئیلاهی، په‌یامی ئاشتی و دۆستایتییان وه‌رگرتبێت، ته‌ركیزێكی تایبه‌تیان ده‌خاته‌سه‌ر. سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 21 تا 28ی ئه‌پرێلی 2017 به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ماكاری ئێرانی "ره‌زا میركه‌ریمی" و به‌شداری به‌رهه‌م و دادوه‌ران، ده‌رهێنه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ره‌خنه‌گران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" بۆ فیلمه بڵینده سینه‌مایی و كورته فیلمه‌كان، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جیلوه‌گاه شه‌رق" واته پانۆڕامای سینه‌مای ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جامی جیهان نه‌ما" واته فێستیڤاڵی فیستیڤاڵه‌كان، به‌شی دیكۆمێنتاریی "ژێر گه‌وره‌كردنه‌وه"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "نمایشی تایبه‌ت" واته چاوخشاندنێك به فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها به‌شی "دارۆلفۆنوون" واته "په‌یداكردنی به‌هره‌مه‌ندان"، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه زانكۆیی و ڤۆركشۆپی فێركاریی له كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی په‌ردیسی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure