19/3/2017 09:07 AM

لیستەر و چیڵسی بردیانەوەو ئەرسیناڵیش دۆرایەوە

لە هەفتەیەكی نوێدا لە خولی پریمەرلیگدا یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو  لەسەردەستی راهێنەر نوێیەكەیان توانیان بردنەوەی چوارە م لەسەر یەك بەدەست بهێنن و لە پلەكانی دابەزین دوربكەونەوە .

 


لیستەر سیتی لە بەرامبەر یانەی وێستهامدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر  دوو گۆڵ براوەبوو,ئێستا بە 30 خاڵ لە پلەی 15یەمدایە.
چێڵسی توانی بەهەمان شێوە سێ خاڵی زەحمەت بەدەست بهێنێت كاتێك بەدوو  گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر یانەی ستۆك سیتی بەدەست هێنا و لە پێشەنگ مایەوە.


ئەرسیناڵیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك توشی دۆرانێكی چاوەروان نەكراوهات لەسەر دەستی یانەی وێست برۆمج ,بەو شكستە ئەرسیناڵ ئێستا خاوەنی 50 خاڵەو بە شێویەكی كاتی لە پلەی پێنجەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved