پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ده‌ده‌ن به مرۆڤه‌كان به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی چا به‌وهۆیه‌ی كه چه‌ند سوودێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته. پزیشكان ده‌ڵێن: رۆژانه خواردنه‌وه‌ی 3 كوپ چای سه‌وز یان چای ره‌ش فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت، ئه‌وه‌ش وا له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات ئه‌گه‌ری توشبوون به وه‌ستانی دڵ كه‌مبكاته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا چا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌ندروستی مرڤ له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره دووربخاته‌وه. جگه‌له‌وه‌ی كه چای سه‌وزو چای ره‌ش سوودیان بۆ ته‌ندروستی جه‌سته هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رگری له ته‌ندروستی مێشك ده‌كه‌ن و هاوكارن بۆ ئارامبوونه‌وه، بۆیه پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن گرنگی به بۆنی چا بده‌ن له كاتی خواردنه‌وه‌دا به‌وپێیه‌ی كه بۆنه‌كه‌شی ئارامبه‌خشه. ده‌شڵێن كه چا باشترین نموونه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كاندا گرنگی به خواردنه‌وه‌ی بدرێت، به‌وهۆیه‌ی كه جه‌وێكی گه‌رم ده‌به‌خشێت و هه‌روه‌ها مێشك فراوان ده‌كات و دڵی مرۆڤه‌كان خۆشده‌كات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure