19/3/2017 02:36 PM

شانۆكارێكی كورد بڕوانامەی دكتۆرای لەشانۆدا بەدەستدەهێنێت

هونەرمەندی شانۆكار هاوڕێ‌ زەنگەنە لەزانكۆی لودڤیگ مەكسمیلیەنی وڵاتی ئەڵمانیا بڕوانامەی دكتۆرای لەبواری شانۆ‌و دەرونناسی كۆمەڵایەتی‌و پێداگۆكیك بەدەستهێنا.
لەبارەی تێزی دكتۆراكە و لەلێدوانێكیدا، هاوڕێ‌ زەنگەنە وتی "لەدوای بەدەستهێنانی ماجستێر لەبواری زانستی شانۆ ودەرونناسی كۆمەڵایەتی و پێداگۆگیك لەدانشگای میونشن، بڕوانامەی دكتۆراكەشم بەباشترین پلە لەسەر تێزی ( شانۆ وەكو تیراپیەكی نەبینراو) لەدانشگای لودڤیگ مەكسمیلیەنی شاری میونشن وەرگرت".
هاوڕێ‌ زەنگەنە جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە "شانۆ تەنها هونەری نواندن و ئێستاتیكا وگوزەرانی كاتی خۆشی و بینین نییە"، بەڵكو ئەو لەو بڕوایەدایە  شانۆ دەتوانێ لەروی زانستی شانۆو و زانستی نوێی پزیشكییەوە هێزێكی نوێ بەبەشداربوان ببەخشێت بۆ دەسپێكی ژیانێكی نوێی تر‌و لەروی بیروەریەكانیەوە واقعێكی نوێی تری بیرەوەری بخوڵقێنێ".
خاك-هەردی محەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved