22/3/2017 09:30 AM

ئەپل ئایفۆنی ڕەنگ سور بەرهەم دەهێنێت

کۆمپانیای ئەپڵ-ی ئەمریکی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ئازاری ٢٠١٧ بەرهەمهێنای ئایفۆنی بە ڕەنگی سوور ڕاگەیاند. ئەمەش بۆ یەکەمجارە کۆمپانیای ئەپل مۆبایلەکانی بە ڕەنگی سەرەکی بەرهەمبهێنێت، کە خۆی لە ژمارەیەکی دیاریكراوی مۆبایلدا دەبینێتەوە.

ئایفۆنە ڕەنگ سورەکان لە جۆری ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتن بە نرخی ٧٤٩ دۆلاری ئەمریکی بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆنی حەوت و حەوتی پڵەس.

ئەمکارەی کۆمپانیای ئەپڵ، بۆ پشتگیری کردنە لە ڕێکخراوە خێرخوازیەکانی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی کەمی بەرگری ( ئایدز).

وابڕیارە کۆمپانیاکە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو ئافۆنی هەشت بەرهەمبهێنێت.


خاك-ژیمان
س/سکای نیوز




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved