22/3/2017 02:41 PM

پڕۆژەی ئێستا نمایشدەكرێت


لەمۆزەخانەی نیشتیمانی (ئەمنە سورەكە) سولی ئۆن وێب پڕۆژەی (ئێستا) نمایشدەكات كە پڕۆژەیەكی كەلتورییە.
لەبارەی پڕۆژەكە، ئازەر عوسمان رێكخەری پڕۆژەكە وتی "ئێستا پرۆژەیەكی نوێی كلتوریە سولی ئۆن وێب كاری سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی دەكات، كۆنسێپتی پرۆژەكە لەسەر بارودۆخ و ئێستای كوردستانە بەگشتی بە دیاریكراوی كار لەسەر كۆنسێپتی (چاوەڕوانی) دەكات".
وتیشی "رووداو بارودۆخە یەك لەدوا یەكەكانی ناوچەكەو كوردستان بە تایبەتی بۆتە هۆكارێك بۆ دروستكردنی مرۆڤێكی خامۆش بێدەنگ ئەوەی تێیدا بە دی دەكرێت تەنها چاوەڕوانییە بۆ نەمان و چارەسەربوونی كێشەكان".
ئازەر عوسمان ئاماژە بەوە دەكات كە"لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ەوە قەیرانی دارایی و جەنگ بووە هۆكاری دروستبوونی سەرجەم كێشەكان و لەو كاتەوە مرۆڤی بەرەو ئاقارێكی تر برد كە قەتیس بمێنێتەوەو بێ هەبوونی هیچ پرسیارێك تەنها چاوەڕێ دەكات".
جەغتیشی كردەوە "ئەم پرۆژەیەك لە دیدێكی ترەوە پرسیاری خۆی دروست دەكات و لە رێگەی فۆرمێكی جیاوازەوە نمایشی دەكات لە پێناو دروستكردنی پرسیارێكی جیاوازدا".
ئەم پڕۆژەیە ماوەی ٩ مانگە كاری تێدا دەكرێت ٧ هونەرمەند بەشدارە تێیدا كە بریتین لە(دیدەن، شێڕۆ، هاوناز، گۆڤار، ڕووز، بەهرۆز، ئازەر)، رێكخەری پرۆژە: ئازەر عوسمان، بەڕێوەبەری پرۆژە: شیروان خان.
شوێن: ژێرزەمینی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەكە
بەروار: ٢٧-٣ كات: ٤ بۆ ٧ی ئێوارە.
خاك-هەردی محەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved