زه‌یتی كونجی به‌بۆنه خۆشه‌كه‌ی و بوونی تایبه‌تمه‌ندی دژه به‌كتریا جیاده‌كرێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك نه‌خۆشی پێستدا سودی لێوه‌ربگیرێت وه‌كو هه‌وكردن و برینداری. ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین (E)،هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌نی دژه ئۆكسانیشی هه‌یه ،پێست له خانه‌ی مردو ڕزگارده‌كات و ده‌شبێته هۆی شێداركردنی و به‌گه‌نجی هێشتنه‌وه‌ی. ده‌شتواندرێت له‌چاره‌سه‌ركردنی قڵیشاوی پێیه‌كان و زبری ئه‌ژنۆ و ئانیشك به‌كاربهێندرێت. ئه‌مانه‌ش گرنگترین ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌یه كه ده‌تواندرێت له ڕێگای زه‌یتی كونجیه‌وه ئه‌نجام بدرێت: ١-بۆ چاره‌سه‌ركردنی قڵیشانی پێیه‌كان‌و نه‌هێشتنی زبری:پێویسته پێش خه‌وتن یاخود كاتژمێرێك پێش گه‌رماوكردن له‌ش به‌م زه‌یته چه‌وربكرێت به‌تایبه‌تیش ئه‌و شوێنانه‌ی كه زبرن، له‌به‌یانیاندا یاخود له‌كاتی گه‌رماوكردندا پێیه‌كان به ئاو بشۆردرێت،به‌مه‌ش بۆنێكی خۆش و جوانیه‌ك به پێست ده‌به‌خشێت. ٢-بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێست: سه‌ره‌تا پێویسته ده‌مووچاو به‌م زه‌یته چه‌ور بكرێت، له پاشاندا له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك له خه‌میره و كه‌وچكێكی بچوك له هه‌نگوین و سركه‌ی سێ‌و و زه‌ردێنه‌ی هێلكه و كه‌وچكێك له‌قاوه تێكه‌ڵ بكرێت،بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك له ده‌مووچاو بدرێت و له پاشاندا به ئاوی شله‌تێن ده‌م وچاو بشۆردرێت یارمه‌تیده‌رێكی باشه له نوێكردنه‌وه‌ی پێستدا. ٣-نه‌رمكردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێیه‌كان: پێویسته كه‌وچكێكی بچوك له‌هه‌نگوین له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش بكوڵێندرێت له پاشاندا له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك له زه‌یتی زه‌یتون و زه‌یتی كونجی و زه‌یتی بادام و كه‌وچكێك له گلیسرین تێكه‌ڵ بكرێت ،پاشان تێكه‌ڵه‌كه بكرێته شوشه‌یه‌كه‌وه له‌شه‌واندا ده‌ست‌و قاچه‌كانی پێ چه‌وربكرێت. ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure