كار‌و ئاكار وه‌ك دراوێكی دوو دیو ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، به‌ڵام هه‌ندێك پێیوایه هیچ جۆره كارێك په‌یوه‌ست نییه به ئاكاره‌وه‌و هه‌ندێكی دیكه پێیوایه په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی و پته‌و هه‌یه له نێوانیاندا كه سنوری ده‌ره‌وه‌ی كاركردنیش ده‌به‌زێنێت. ئاكار: بریتییه له كۆمه‌ڵێك رێسا‌و بیروباوه‌ڕی رووت كه مرۆڤ له ره‌فتاریدا پشتی پێده‌به‌ستێت له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵسوكه‌وتیدا. په‌یماننامه‌ی ئاكاره‌كانی پیشه: بریتییه له بیروباوه‌ڕه ره‌فتارییه خوازراوه‌كان له كاركردووی پیشه‌یه‌كداو سه‌ره‌تاكانی جێبه‌جێكردنی زیاتر له شه‌ست ساڵه ده‌ركه‌وتووه‌و له‌مڕۆدا زیاتر له شه‌ست وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه. ئاكاری پیشه‌یی ئه‌مانه ده‌خوازێت: 1) سوود: هه‌ر كارێك ده‌بێت سوودبه‌خش و باش بێت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی و ئه‌وانی دی. 2) ئازارنه‌دان: زیاننه‌گه‌یاندنه به‌وانی دی به مه‌به‌ست بێت یان نا، بۆیه باش و پوختی كاركردن و دووربینبوون دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كین، به مه‌به‌ستی ئازارنه‌دانی هیچ لایه‌نێك. 3) كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن: به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رز ئاكاری پێویسته كه رێگری له مرۆڤ ده‌كات ئیستغلالی هه‌ر خاڵێكی لاواز بكات كه ده‌شێت هه‌بێت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی كه مافی خۆی نه‌بێت. 4) دادپه‌روه‌ری: پێویستی به دابینكردنی ده‌روونی هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك ده‌تپارێزێت له داوی سته‌می ئه‌وانی دی. 5) دڵسۆزی: ئه‌وه‌ی پیشه‌یه‌ك بپارێزێت ده‌بێت دڵسۆز بێت بۆی و بایه‌خ و گرنگی پێبدات. پابه‌ند نه‌بوون به ئاكاری پیشه‌یی زۆرجار تێده‌په‌ڕێنرێت له‌ناو دامه‌زراوه‌یه‌ك بێت یان له دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وی دی، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌دائی دامه‌زراوه‌كانه‌وه، بۆیه گرنگه هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك ئه‌وه دیاری بكات كه كامه‌ی ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئاكاره‌وه‌و كامه‌ی ناچێت و هه‌مووی پابه‌ندبوونی پێوه هه‌بێت هه‌روه‌ك چۆن پێویسته بواری كاركردن نه‌چێته ژێر ركێفی پێوه‌ره كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه كه له یه‌كێكه‌وه بۆ ئه‌وی تر ده‌گۆڕێت، چونكه به‌وه دامه‌زراوه‌كه ده‌كه‌وێته نێو فه‌وزایه‌كه‌وه كه ئاكامه‌كه‌ی نادیاره. دانانی پێوه‌ره ئاكارییه‌كان رێگر نییه له چاودێریكردنی خود كه رێگری له ناپاكی ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیتییه‌كان ده‌پارێزێت. به‌شه ئاكارییه‌كانی هه‌ر پیشه‌یه‌ك دوو به‌ش ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌میان، ئاكاری گشتی: بریتییه له ئاكاری هاوبه‌ش له نێوان كۆی پیشه‌كان له راستگۆیی، ده‌ستپاكی، دڵسۆزی و ره‌فتارباشی. دووه‌میان، ئاكاری تایبه‌تی: تایبه‌تمه‌نده به‌هه‌ر پیشه‌یه‌ك به‌جیا، چونكه هه‌ر پیشه‌یه‌ك سروشتێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه له‌وی دی جیای ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویستی به ئاكاری تایبه‌تی هه‌یه. ئاكاری پیشه‌یی گشتی و تایبه‌تی بریتییه له ره‌فتاره باشه‌كانی ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك تیایدا بێت، له‌و روانگه‌یه‌وه بوونی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به ئاكار له دامه‌زراوه‌كاندا له‌هه‌ر ژینگه‌یه‌كی كاركردنداو دیاریكردنی پێوه‌ره ئاكارییه‌كانیش له دامه‌زراوه‌كاندا به‌های راسته‌قینه‌ن بۆ كاری وه‌زیفی ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر پێوه‌ی پابه‌ند بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها كۆمه‌ڵه رێوشوێنێك نییه كه له دامه‌زراوه‌یه‌كدا به‌رنامه‌ی ره‌فتاری وه‌زیفی دیاری ده‌كات بۆ تاك و ئیدی دوای به‌جێهێشتنی كاره‌كه‌ی له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت، به‌ڵكو گرێدراوی یه‌كترن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردن له‌ئاست تاك و گشت‌دا، بێگومان جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ش پێویستی به كه‌لتورێكی هۆشیاری هه‌یه. نووسینی/ كنێر عه‌بدوڵڵا Kner_abdullah@yahoo. com
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure