زانایانی بواری ته‌ندروستی له زانكۆی ئۆكسفۆرد روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زیانه‌كانی خواردنی گۆشت كه ژیانی مرۆڤ و هه‌م ژینگه ده‌خاته باری مه‌ترسییه‌وه. شێوازی نانخواردن هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ خۆپاراستن له توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆر، زانایان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن كه به‌هۆی زۆر خواردنی گۆشته‌وه ساڵانه چه‌ندین ملیۆن مرۆڤ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن گه‌ر مرۆڤ وه‌ك ئێستا به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر زۆر خواردنی گۆشت ئه‌وا له ساڵی 2050ـه‌وه ساڵانه ۸ ملیۆن مرۆڤ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. هه‌ربۆیه گه‌ر له ئێستاوه مرۆڤه‌كان به‌گشتی خۆیان بپارێزن و گۆڕانكاری دروستبكه‌ن له به‌رنامه‌ی نانخواردندا ئه‌وا ساڵانه 5 ملیۆن مرۆڤ ژیانی له مردن ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا ژینگه ده‌پارێزرێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure