به‌رده‌وام جیاوازی نێوان قه‌باره‌ی لووتی ژنان و پیاوان شتێكی جێگه‌ی سه‌رنج بووه‌و لای زانایان و توێژه‌ره‌وان ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاندووه داخۆ هۆكاره‌كه‌ی چی بێت؟ به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیی ده‌ركه‌وتووه، قه‌باره‌ی لووتی پیاوان به ڕێژه‌ی (10%) له لووتی ژنان گه‌وره‌تره و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی بارستایی ماسوولكه‌ی پیاوان گه‌وره‌تره له ژنان، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به ئۆكسجینی زۆرتره بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ بكات و به شێوه‌یه‌كی دروست گه‌شه بكات. پێشتریش توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه قه‌باره‌ی لووت كاریگه‌ره به‌بارستایی له‌شه‌وه، لووتی زلیش بڕێكی زۆر ئۆكسجین هه‌ڵده‌مژێت و له ڕێگه‌ی خوێنه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ماسوولكه‌كان. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه سه‌رنجی گۆڕانكارییه‌كانی ڕووخساری 38 كه‌سی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌وروپی داوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 3 ساڵ بۆ 25 ساڵ داوه و بۆیان ئاشكرا بووه كه كوڕان و كچانی هه‌مان ته‌مه‌نی 11 ساڵی و هه‌مان قه‌باره‌ی له‌ش لووتیان جیاوازی هه‌یه، واته كوڕه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناهه‌ماهه‌نگ له چاو كچه‌كاندا لووتیان گه‌وره بووه، ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه له‌و ته‌مه‌ندا ڕه‌سین و گه‌شه‌كردن ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه و تێیدا كوڕان پێویستیان به‌ئۆكسجینێكی زۆرتره بۆ گه‌شه‌كردنی ماسوولكه‌كانیان، هاوكاتیش بڕی چه‌وریی له كچه‌كاندا زیاتر ده‌بێت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رگای ئاوه‌ڵا كرد بۆ زیاتر ڕاڤه‌كردنی هۆكاری ئه‌وه‌ی كه لووتی كه‌سانی ئه‌م سه‌رده‌مه به شێوه‌یه‌كی گشتی بچووكتره له مرۆڤی سه‌رده‌م و چاخه كۆنه‌كان، چونكه مرۆڤی كۆن پێویستیان به‌بڕی ئۆكسجینی زۆرتر بووه بۆ پاراستنی ئاستی به‌رزی بارستایی ماسوولكه‌كانیان، چونكه به هه‌موو پێودانگێك مرۆڤه‌كانی كۆن هێز و بازوویان زۆرتر به‌كارهێناوه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و دابینكردنی بژێوی ڕۆژانه‌یان . سه‌رچاوه :Ghadi nwes
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure